شارەوانى گاپیڵۆن چواردەوری نەمامەکانى بەسیاج قایم دەکات - وێنە: سەرۆکایەتی شارەوانی گاپیڵۆن
لە ترسی شکاندنەوەیان
شارەوانیى گاپیڵۆن نەمامەکانى خۆشدەوێت و بە سیاج دەیانپارێزێت
964+
شۆڕش قادری
شارەوانیى گاپیڵۆن نەمامەکانى خۆشدەوێت و لە ترسی شکاندنەوە و زیان پێگەیاندن پێیان، بە سیاج چوار دەوریان قایم دەکات.
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی شارەوانییەکانی سلێمانی لە لاپەڕەی تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک بڵاویکردووتەوە، بە مەبەستى پاراستن و دروستکردنى سنووربەندییەکى پارێزراوتر بۆ نەمامە چێنراوەکان، سەرۆکایەتیى شارەوانیى گاپیڵۆن سیاجى چواردەورى نەمام و درەختەکانى قایمتر کردووە.
ئاماژە بەوەش کراوە، دروستکردنى سیاجى پارێزەر، بۆ رێگریکردنە لە کارتێکەرى دەرەکى و شکاندنەوەى نەمامەکان و لەناوچوونیان، لەوپێناوەدا شارەوانیى گاپیڵۆن بەشێکى زۆر لە درەخت و نەمامە چێنراوەکانى سیاج کردووە و ناوبەناو لە رێگەى بەشى باخچەکانى سەر بە شارەوانییەوە جێگیر و پارێزراوتر دەکرێن.
ئەوەش لەکاتێکدایە لە چەند رۆژی رابردوودا لە سەر رێگای سەرەکیی شۆڕش – چەمچەماڵ نزیکەی 60 نەمام شکێنران و سەرۆکی شارەوانیی شۆڕش بە 964ـی وت، چەند کەسێکی نادیار بەئەنقەست ئەو کارەیان کردووە و بەدوایاندا دەگەڕێن.