دیمەنێک کاتی چاندنی قەڵەمی هەنارەکان .. ویةە؛ سۆشیاڵ میدیای ماڵی پێکەوەژیان.
ئەوانیش 74 دارى زه‌یتون به‌دیاری ده‌بەنە هه‌ڵه‌بجه
5000 قه‌ڵه‌مه هه‌ناره‌كه‌ى هه‌ڵه‌بجه به‌سه‌ر جوتیارانى شنگال دابه‌ش ده‌كرێت
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
له شنگال ئه‌و پێنج هه‌زار قه‌ڵه‌م هه‌ناره دابه‌شی سه‌ر جوتیاران ده‌كرێت كه چه‌ند رۆژێك له‌مه‌وبه‌ر له هه‌ڵه‌بجه‌وه كاكه‌ییه‌كان به‌دیاری بۆیان بردبوون.
كاكه‌ییه‌كان كه سه‌ردانى شنگالیان كرد، تیپێكی موسیقیشیان به‌ناوى تیپی هونه‌رى هامڕاز له‌گه‌ڵ بوو، ئێواره‌ى رۆژى 7.3.2025 له‌گه‌ڵ تیپی میرزوى ئێزدی ئاهه‌نگێكی هاوبه‌شیان به‌ڕێوه‌برد و هونه‌ره‌كانیان تێكه‌ڵ به‌یه‌كترى كرد.
د.میرزا دنایى، دامه‌زرێنه‌رى ماڵى پێكه‌وه‌ژیان له شنگال به 964ـى وت، به‌شێك له‌و قه‌ڵه‌مه هه‌نارانه‌ی له هه‌ڵه‌بجه هێنابوویان چاندوویانه، تائه‌وكاته‌ى ده‌بنه شتڵ و دابه‌شی سه‌ر جوتیارانى سنوورى شنگالى ده‌كه‌ن.
ئاگادارى جوتیارانى سنووره‌كه‌یان كردووه‌ته‌وه هه‌ركه‌سێك شاره‌زایی له چاندنى قه‌ڵه‌مى هه‌نار هه‌یه سه‌ردانیان بكه‌ن بۆ وه‌رگردنى به‌شێك له‌و قه‌ڵه‌مانه.
وتیشی “ئه‌م ده‌ستپێشحه‌رییه‌ى هه‌ڵه‌بجه بۆ زیاتر سه‌وزكردنى شنگال و زیادكردنى به‌رهه‌می هه‌ناره له‌و سنووره”.
له سێ رۆژى رابردوودا شاندى كاكه‌ییه‌كان به‌شدارى چه‌ند چالاكییه‌كى رۆشنبیری و ژینگه‌یی كرد و سه‌ردانى گوندى كۆجۆ و ئه‌و ناوچانه‌شیا‌ن كرد كه پێشتر به‌ده‌ستى چه‌كدارانى داعش كۆمه‌ڵكوژییان لێ ئه‌نجام دراوه.
ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد، پلانیان ئه‌وه‌یه له داهاتوودا شاندێك له شنگاله‌وه سه‌ردانى هه‌ڵه‌بجه بكه‌ن و 74 دارى زه‌یتوون به‌دیارى له‌گه‌ڵ خۆیان بكه‌ن وه‌ك سیمبولێك بۆ كۆمه‌ڵگوژى ئێزدییه‌كان وتیشی “پێدەچێت سەردانەکەمان لە 18 تاوەکو 22ـى مانگی نیسانی داهاتوو بێت”.