هەولێر

سەبەتەی خۆراک بەسەر خاوەن پێداویستانی تایبەت دابەش كرا

964+

ئەرسەلان عەبدوڵا

رێكخراوێكی خێرخوازی لە هەولێر، دوو هەزار و 500 سەبەتەی خۆراكی بۆ كەسانی خاوەن پێداویست دابین كرد.

لە رێوڕەسمێكدا بە ئامادەبوونی پارێزگاری هەولێر، هەڵمەتى دابەشکردنى دوو هەزار و 500 سەبەتەی خۆراک بەسەر کەمئەندامان و کەسانى خاوەن پێداویستى تایبەت بەڕێوەچوو.

ئەمڕۆ دووشەممە 10.3.2025 بە ئامادەبوونی ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر، لە چوارچێوەى کارە خێرخوازییەکان بە بۆنەى مانگى پیرۆزى رەمەزان و هەڵمەتی دابەشکردنی سەبەتەی خۆراک بەسەر خێزانە هەژار و کەمدەرامەتەکان، لە بارەگای کۆمەڵەی کەمئەندامان لە هەولێر، دەزگاى شێخ باز بەرزنجى لە رێورەسمێکدا دەستیکرد بە هەڵمەتى دابەشکردنى دوو هەزار و 500 بەسەر خێزانی کەمئەندامان و کەسانى خاوەن پێداویستى تایبەت.

پەلەی خۆراک کڕین مەکەن بۆ رەمەزان سەبەتەی خۆراک دابەش ...

پەلەی خۆراک کڕین مەکەن بۆ رەمەزان سەبەتەی خۆراک دابەش دەکرێت