سەنگەر کەمال وادەڵێت

“نامەوێت بە جزداشەیەکەوە سرودی ئاینی بڵێم و دواتر بگەڕێمەوە سەر گۆرانی عاشقانە”

964+

دیلان محەمەد

بەدەم سەیرکردنی یاری نەورۆز و قوە جەویەوە پەیامنێری 964 هەردوو هونەرمەند سەنگەر کەمال و نێچیر هەورامی بینی، کەوتنە دەمەتەقێ و داخەکەم گوڵەبەرۆژەکەیان خورابوو بەدەستی بەتاڵ لێی دانیشتبوون و بەدڵیش لەگەڵ یانەی نەورۆزن.

لەبارەی نەبوونی هیچ بەرهەمێکەوە بۆ مانگی رەمەزان سەنگەر کەمال بۆ مایکی 964 وتی، حەزم لێیە لە دڵەوە یەکجار بەرهەمێک بکەم و نەگەڕێمەوە سەر ستایلی گۆرانی عاشقانە، پێمخۆشنیە بە جزداشەیەکەوە سرودی ئایینی بۆ رەمەزان بڵێم و دوایش بگەڕێمەوە ئاهەنگەکان.

سەنگەر کەمال ماوەیەکی کەمە بۆ جاری دووەم ژیانی هاوسەرگیری پێکهێناوە، بەڵام وادیارە کاریگەری زۆری لەسەری هەیە و دەڵێت، رەنگە بەیەکجاری واز لە گۆرانی وتن بێنم.

نێچیر هەورامیش لەدەست مایکی 964 رزگاری نەبوو، وتی، بۆ جەژنی رەمەزان بەرهەمی تازەم هەیە و لە دەرەوەی وڵاتیش ئاهەنگم دەبێت، پێویست دڵی کوردەکانی ئەوێش خۆشبکەین.

پێداچوونەوەی: پەری ساڵح

"حەزناکەم گۆرانیەکانم کە کولتوور و نەریتی کوردی دەربچێت"