دانانی سیستمی سۆلار بۆ مزگەوتی شەهیدانی ئازادی لە سلێمانی _ وێنە: کارەبای سلێمانی
وەزارەتى کارەبا بۆ هاوڵاتیان:
بە وزەى خۆر کارەبا بەرهەمبهێنن باجتان لەسەر وەرناگرن
964+
وریا فەتاح
وەزارەتى کارەبا رەتیدەکاتەوە ئەو دەنگۆیانە راستبن کە دەوترێت گوایە حکومەتی هەرێم لە بەرانبەر دانانی سیستەمی سۆلار (بەرهەمهێنانی کارەبا بە وزەی خۆر) لە لایەن هاووڵاتیانەوە، باج وەردەگیرێت.
وەزارەتەکە بە روونکردنەوەیەکدا وێڕاى رەتکردنەوەى ئەو دەنگۆیانە، دەڵێت: بەڕێوەبەرایەتیی وزە نوێبووەکان لە وەزارەتی کارەبا پێداگیری لەسەر هەوڵ و پلانەکانی خۆی بۆ یارمەتیدان و ئاسانکاریی دەکات، بۆ ئەوەی هاووڵاتییان بتوانن سیستەمی سۆلار پاوەر دابنێن.
روونیشى کردووەتەوە، لە یاسای نوێی وەزارەتی کارەبادا هاتووە، هەر بەشداربوویەکی کارەبا، ئەگەر سیستەمی سۆلار پاوەری هەبێت، دەتوانێت لە کاتی بوونی بەرهەمی زیادەی کارەباکەی بەشە زیادەکەی لەو کاتانەی پێویستی پێی نەبێت بداتەوە ناو تۆڕی کارەبای هەرێم و تێچووی کارەبای بە شێوەی لەبری (مقاصة) لەسەری کەم دەبێتەوە.