گەشتی هەواڵەکان

جارێكی دیكە بارهەڵگرەكان رێگەی هەولێر – كۆیەیان كردە ئاستەنگ و سەرۆكی ئەنجومەنی فەتواش دەڵێت زیكر لە نێوان تەراویحەكان بیدعە نییە

964+

ژووری هەواڵ

ئەمڕۆ جارێكی دیكە قەرەبالغی و ئاستەنگی هاتوچۆ لە رێگەی هەولێر – كۆیە هەولێر و بە دیاریكراوی لە بازگەی دێگەڵە دروست بووەتەوە.
بە سەدان بارهەڵگر لە بازگەی دێگەڵە لە نۆرەدا وەستاون، بە جۆرێك تا ناو ناحیەکە درێژبوونەتەوە و ئاستەنگی هاتوچۆیان لەسەر رێگای هەولێر- کۆیە دروست کردووە.

سەدان بارهەڵگر لە بازگەی دێگەڵە لە نۆرەدا وەستاون

سەدان بارهەڵگر لە بازگەی دێگەڵە لە نۆرەدا وەستاون

سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای فەتوای هەرێمی کوردستان، كۆتایی بەو مشتومڕانە هێنا، كە دەڵێت زیكر و سەڵاوات لێدان لە نێوان نوێژە تەراویحەكان بیدعەیە.

سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای فەتوای هەرێم: زیکر لە کاتی نوێژ...

سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای فەتوای هەرێم: زیکر لە کاتی نوێژی تەراویح نابێت بە بیدعە

ئەگەر گوڵ نیت دڕکیش مەبە، ئەم پەندە کوردییە، پڕ بەپێستی ئەو کەسانەیە کە لەسەر رێگای شۆڕش – چەمچەماڵ نزیکەی 60 نەمامی تازەپێگەیشتوویان شکاندووە و كارێكی خراپیان كردووە.

لەسەر رێگای شۆڕش – چەمچەماڵ نزیکەی 60 نەمام شکێندران

لەسەر رێگای شۆڕش – چەمچەماڵ نزیکەی 60 نەمام شکێندران

مانگی رەمەزانە و تەماتەش بۆ خواردنی بەربانگ پێویستە، تەماتە هەر خۆی خواردنی سەرەكییە لە زۆربەی ژەمەكانی خەڵكی كوردستاندا، بەڵام ئەمڕۆ نرخەكەی بەرزبووەتەوە.

 تەماتە لە عەلوەی کەلار بەرناکەوێت و نرخەکەکەی بەرزبو...

 تەماتە لە عەلوەی کەلار بەرناکەوێت و نرخەکەکەی بەرزبووەتەوە