ژینگە بە دواداچوون دەکات

بە نەوت چەند درەختێک لە سۆران ووشک دەکرێن

964+

ئەحمەد مستەفا

هەشت درەخت، لە ناوەندی ئیدارەی سۆران ووشک دەکرێن، هۆکارەکەی ناروونە بەڵام ئەوەی دەبینرێ خۆڵ کراوەتە بنیان و بۆنی نەوت لە بنی دارەکان هاتووە.

ئەم ووشک بوونە لە گەڕەکی بارزان روویداوە.

ژینگەی ئیدارەکە لە راگەیەندراوێکدا کە 964 بینیوویەتی دەڵێت، درەختەکان لە جۆری چنارن، لە لایەن چه‌ند كه‌سێكه‌وه‌، لە رێگە نەوتەوە ووشک کراون، فەرمانگەی ژینگەی ئیدارەی سۆران بەدواداچوون بۆ ووشککردنی ئەو درەختانە دەسپێکردووە.

ئەمڕۆ تیمێک و هەژار ماهر، بەڕێوەبەری فەرمانگەی ژینگەی ئیدارەی سۆران، چوونەتە لای درەختەکان، لیژنه‌ی سه‌رپێچییه‌ ژینگه‌ییه‌كان و هۆبەی یاسایی فەرمانگەکەی لەگەڵ بووە.

لەو راگەیەندراوەدا باس لەوەکراوە، ئەو لیژنەیە کاردەکەن بە مەبەستی بەدواداچوون لەسەر چۆنییەتی ووشک کردنی درەختەکان و گرتنەبەری رێکاری كارگێری و یاسایی بۆ ئەو سەرپێچییە و رادەستکردنیان بە یاسا.

+964صورة من منصة (شبكة):