"لیستى 2000 خێزانى هه‌ژار و كه‌مده‌رامه‌تمان لایه"
ده‌زگایه‌كی خۆبه‌خش ماڵه هه‌ژاره‌كانى هه‌ڵه‌بجه‌ى ئاوه‌دان كرده‌وه
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
له هه‌ڵه‌بجه ده‌زگایه‌كی خێرخوازى و خۆبه‌خش، پێداویستى و خۆراك به‌سه‌ر ئه‌و خێزانانه دابه‌ش ده‌كات كه له خوار هێڵى هه‌ژاریه‌وه‌ن، سه‌رۆكى ده‌زگاكه‌ش ده‌ڵێت، لیستى دوو هه‌زار خێزان له‌لاى ئه‌وان تۆماركراوه.
دەزگای خێرخوازیی نیشتمانی کوردان، ماوه‌ى چوار مانگه دامه‌زراوه، له‌م ماوه‌یه‌دا به‌هه‌زاران لیتر نه‌وت و به‌سه‌دان سه‌به‌ته‌ى خۆراكیان به‌سه‌ر كه‌مده‌رامه‌ت و هه‌ژاره‌كان دابه‌شكردووه.
ئارام نه‌جم، سه‌رۆكى ده‌زگاكه به 964ـى وت، ده‌ستپێكی كاره‌كانیان له‌كردنه‌وه‌ى ده‌زگاكه نزكهى 22 هه‌زار لیتر نه‌وتیان دابه‌شكردووه و ده‌ڵێت “قردێلهمان دانه‌نا بۆ كردنه‌وه‌ى ده‌زگاكه وامان پێ‌باش بوو به دابه‌شكردنى پێداویستییه‌كان كاره‌كانمان ده‌ستپێبكات”.
وتیشی “سنوورى كاره‌كانمان ته‌نیا له‌ناو هه‌ڵه‌بجه و گونده‌كانى نییه به‌ڵكو پێنجوێن و زه‌ڕایه‌ن و سه‌یدسادقیشی گرتووه‌ته‌وه”.
دوایین چالاكی ئه‌م ده‌زگایه دابه‌شكردنى 300 سه‌به‌ته‌ى خۆراك بوو ئه‌مڕۆ له قه‌زاكانى خورماڵ و سەیدسادق به‌سه‌ر ئه‌م خێزانانه دابه‌شیان كردووه، له‌باره‌ى سه‌رچاوه‌ى دابینكردنى پێداویستییه‌كانیش ده‌ڵێت، له‌رێگه‌ى ده‌زگاوه داوا له‌كه‌سانى خێرخواز و سه‌رمایه‌دار ده‌كه‌ین بۆ كۆكردنه‌وه‌ى هاوكارییه‌كان”.
له پلانیان دایه بۆ جه‌ژنى ره‌مه‌زان 100 منداڵى بێباوك به جلوبه‌رگ پۆشته بكه‌ن و سه‌به‌ته‌ى خۆراكیشیان پێبده‌ن بۆ كه‌سوكاره‌كانیان.
روونیشیكرده‌وه، له‌رێگه‌ى سستم و داتابه‌یسێكی تایبه‌ته‌وه پێداویستییه‌كان دابه‌شی سه‌ر خێزانه‌كان ده‌كه‌ن و تاوه‌كو ده‌زگاكه ره‌زامه‌ند نه‌بێت هیچ خێزانێك ناتوانێت له‌یه‌ك جار زیاتر سه‌به‌ته‌ى خۆراك یان نه‌وت وه‌ربگرێت.
ئارام ده‌ڵێت، بۆ ماوه‌ى چوار مانگی كاركردنمان هه‌ر كه‌س و ده‌زگایه‌كی فه‌رمى بیه‌وێت به‌دواداچوون و چاودێری كاره‌كانمان بكات ئاماده‌ن داتابهیسهكهى بخه‌نه به‌رده‌ست.
رۆژى چوارشه‌ممه‌ى ئه‌م هه‌فته‌یه روو له ژینگه‌پارێز و كارمه‌ندانى پاككه‌ره‌وه‌ى هه‌ڵه‌بجه ده‌كه‌ن و گه‌وره‌ترین سفره‌یان بۆ ده‌ڕازێننه‌وه بۆ بهربانگكردن، تاوه‌كو ره‌مه‌زانیش كۆتایی پێدێت له شوێنی جیاوازى هه‌ڵه‌بجه پێداویستییه‌كانیان به‌سه‌ر خێزانه‌كان دابه‌ش ده‌كه‌ن.