لە کەرکوک

چەند ئەندامی خێزانێک بە رووداوی هاتوچۆ گیانیان لەدەست دا 

964+

کاروان ساڵحی – کەرکوک

لەسەر شەقامی پشتێنەیی کەرکوک ئۆتۆمبێلێک وەرگەڕاوە وچەند ئەندامێکی خێزانێک گیانیان لەدەستداوە.

سامان یابە بەرپرسی راگەینادنی فەرمانگەی تەندروستی کەرکوک بە 964ـی وت، تا ئێستا کەسێکیان گەیندراوەتە لای ئەوان و باری تەندروستی زۆر ناجێگیرە.

وتیشی، تەرم لە شوێنی رووداوەکە هەیەو تیمەکانیان لە رێگەن بۆ ئەو شوێنە.

پەیامنێری 964 لە شوێنی رووداوەکەیە و هاتوچۆ و شایەتحاڵەکانیش پێیان وتووە کە خێزانەکە پێنج کەس بوون و چواریان دەستبەجێ گیانیان لەدەستداوە و دانەیەکیان باری تەندروستی ناجێگیرە .

 زانیاری نوێ هات:

ئۆتۆمبێلەکە لە جۆری جێب لاریدۆ بووە و خێزانێکی خەڵکی بەغدای تیادا بووە و ویستوویانە لە هەولێرەوە بگەڕێنەوە بۆ بەغدا.

لەناو ئۆتۆمبێلەکە پێنج کەسی تیادا بووە و دوو پیاو و ژنێک و منداڵێک گیانیان لەدەستداوە و کجێکی تەمەن 13 ساڵیش بریندارە و باری تەندروستی ناجێگیرە.

پێداچوونەوە: توانا نەقی