بیروڕاكان جیاوازن
بۆچی جگەرە ناكێشیت؟
964+
دەشتی عارف ـ هەولێر
جگەرەکێش لە ناو کۆمەڵگەی كوردستان زۆرن، بەڵام زۆرینەی هاوڵاتیانیش جگەرە ناکێشن و تەنانەت بە دووکەڵەکەشی تێک دەچن، بۆیە چووین لەو کەسانە بپرسین بۆچی جگەرە ناکشێن و رایان چییە لەسەر جگەرەكێشان.
شڤان هەرکی، قوتابی ماستەرە و وتی، “هەر لە منداڵییەوە قەتاعەتم بە جگەرەکێشان نەبووە، نەمهێشتووە دەوروبەرەکەشم جگەرە بکێشن، لە شوێنی کارەکەشم تەنانەت ئەوانەی جگەرەکێشن نابێت لەناو ئۆتۆمبێل لەگەڵم جگەرە بکشێن”.
روناهی محەمەد، قوتابی زانکۆیە، ئەویش پێی وتین، “یەکەم هۆکار جگەرە بۆ تەندروستی خراپە و ددانەکان زەرد دەكەن، دووەمیش من قوتابی بەشی راگەیاندنم و جگەرەکێشان کار لە دەنگم دەکات.”
جگەرە یەكێكە لەو شتانەی بۆ تەندروستی مرۆڤ خراپە و بە کوشتنی لەسەرخۆ ناسراوە، بەپێی ئامارە نافەرمییەکان ساڵانە حەوت ملیۆن کەس لە جیهاندا بە جگەرە کێشان دەمرن.
پێداچوونەوە: ئەرسەلان عەبدوڵا