بەراورد بە هەفتەکانی پێشوو بەڕێژەی 40٪ زیادیکردووە

لە یەکەم هەفتەی مانگی رەمەزاندا نزیکەی نۆ تۆن زبڵ لە عەلوەی هەولێر کۆکرایەوە

964+

شۆڕش قادری

بەڕێوەبەرایەتی خزمەتگوزاری و ژینگەپارێزی هەولێر هەموو هەفتەیەک عەلوەی سەوزە و میوەی شارەکە پاک دەکاتەوە و ئەم هەفتەیەش، بەهۆی مانگی رەمەزان، زبڵی ئەو شوێنە 40٪ زیادیکردووە، جگە لەپاککردنەوەی عەلوە، سەر و بنی پردەکانیشی خاوێن کردەوە.

بەمەبەستی پاک راگرتنی ژینگەی ناو گومرگی سەوزە و میوە، هەموو شەوانی پێنجشەممە، بە سوود وەرگرتن لەچۆڵبوونی شەقامەکان لەو کاتانەدا، خۆڵ و خاشاکی کۆڵان و شەقامەکانی عەلوەی کۆنی سەوزە و مێوەی هەولێر، بە شۆفڵ و ئامێرەکانی پاککەرەوە لادەبرێت و دواتر بە تانکەری ئاو، شوێنەکە پوخت و خاوێن دەشۆردرێت.

ژیار جەلال بەڕێوەبەری ژینگەپارێزی هەولێر بە 964ـی وت، “ئەم هەفتەیە، جگە لە پاککردنەوەی گومرگی سەوزە و میوە، لە هەڵمەتێکی دیکەدا، سەر پرد و ژێر پردی پەرینەوەی ناو شاری هەولێر پاککراونەتەوە، کە رۆژانە هاوڵاتیانێکی زۆر بەکاری دەهێنن، بۆ پەرینەوە لە شەقامە سەرەکییەکانی ناو شار”.

ئاماژەی بەوەشکرد، ئەم هەفتەیە رێژەی خۆڵ و خاشاک لە عەلوە بەهۆی مانگی رەمەزان و خواستی زۆر لە سەوزە و میوە، بەڕێژەی 40٪ زیادیکردووە.

بەقسەی ژیار جەلال پێشتر هەر هەفتەیەک، پێنج بۆ شەش تۆن خۆڵ و خاشاک لە عەلوە کۆکراوەتەوە، بەڵام ئەم هەفتەیە نزیکەی نۆ تۆن کۆکراوەتەوە و براوە بۆ زبڵخانەی کانی قڕژاڵە.

هەموو رۆژێک پێنج تۆن زبڵ لە عەلوەی هەولێر هەڵدەگیرێتەو...

هەموو رۆژێک پێنج تۆن زبڵ لە عەلوەی هەولێر هەڵدەگیرێتەوە

هەڵمەتى پاککردنەوەی مزگەوتەکانى هەولێر راگەیەندرا

هەڵمەتى پاککردنەوەی مزگەوتەکانى هەولێر راگەیەندرا