داهاتی سلێمانى و هەڵەبجە لە یەکەم هەفتەی مانگی رەمەزاندا زیاتر لە سێ ملیار دۆلارە
لە یەکەم هەفتەی مانگی رەمەزاندا
داهاتی سلێمانى و هەڵەبجە زیاتر لە سێ ملیار و 285 ملیۆن دینارە
964+
شۆڕش قادری
داهاتی نانەوتیی هەردوو پارێزگای سلێمانى و هەڵەبجە لە یەکەم هەفتەی مانگی رەمەزاندا زیاتر لە سێ ملیار و 285 ملیۆن دینارە.
داهاتی نانەوتیی سنووری سلێمانی و هەڵەبجە و هەردوو ئیدارەی راپەڕین و گەرمیان لە 1.3.2025 تا ئەمڕۆ هەینی 7.3.2025، بڕی سێ ملیار و 285 ملیۆن و 385 هەزار و 977 دینارە، ئەوە بەپێی نوێترین داتای ماڵپەڕی شەفافیەت.
وەک ماڵپەڕەکە روونى کردووەتەوە، لە داهاتی ئەم هەفتەیەی پارێزگاکانی سلێمانی و هەڵەبجەدا، بڕی دوو ملیار و 235 ملیۆن و 790 هەزار و 427 دیناری بە شێوەی نەختینە و یەک ملیار و 31 ملیۆن و 961 هەزار دیناری، چەک و 17 ملیۆن و 634 هەزار و 550 دیناریشی، مقاسەیە.
ماڵپەڕی شەفافییەت تایبەتە بە ئاشکراکردنی داهاتە نانەوتییەکانی هەریەکە لە پارێزگاکانی سلێمانی، هەڵەبجە و ئیدارە سەربەخۆکانی گەرمیان و راپەڕین.
ئەو بڕە داهاتە لەمانە بەدەستهاتوون: دەروازە سنوورییەکان، فڕۆکەخانە، گومرگ، کرێی کێش و پێوەرەکان، پێبژاردن و سزای دارایی، پشکنینەکان، رسووماتی بەخشین، ژینگەی ئۆتۆمبێل، تابلۆ و داهاتی شارەوانییەکان.