لە دوێنێوە شەڕ بەردەوامە

ئیدارەی خۆسەر: دەسەڵاتی نوێی دیمەشق گۆڕانكارییە نوێیەكانی سوریا ناخوێنێتەوە

964+

ژووری هەواڵ

ئیدارەی خۆسەری رۆژئاوای کوردستان رایگەیاند، ئەوەی لە سووریا روودەدات نەخوێندنەوەی گۆڕانكارییە نوێیەكانە لەلایەن دەسەڵاتی نوێی دیمەشقەوە.

ئەمڕۆ شەممە 7.3.2025، ئیدارەی خۆسەر لەبارەی گرژی و ئاڵۆزییەكانی درەنگانی شەوی رابردوو لە لازیقییە كە تا ئێستا بەردەوامە راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و دەڵێت، “هۆكاری پێكدادانەكانی شەوی رابردوو هەڵە خوێندنەوەی ئێستای سووریایە لە لایەن دەسەڵاتدارانی نوێی دیمەشقەوە”.

بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەر دەشڵێت، رووداوی لەم شێوەیە دەبێتە هۆی ئەوەی “کۆمەڵکوژی بەسەر گەلەکەمان بێت.”

بەگوێرەی ئامارەکانی روانگەی سووری، لە دوێنێوە، بەهۆی پێکدادانی نێوان هێزی عەلەوییەکانی سووریا و هێزەکانی سەر بە ئەحمەد شەرع، لە لازقییە لە رۆژئاوای سووریا زیاتر لە 48 کەس کوژراون.

هاوکات لەگەڵ بەڕێوەچوونی شەڕ و پێکدادانەکان، خۆپیشاندان هەیە بۆ پشتیوانی لە یەکێتی سوریا و پشتیوانی لە ئۆپەراسیۆنی ئەمنی لە لازقییە.

ئاسایشی باکوور و رۆژهەڵاتی سووریا 27 کەسی دەستگیر کرد

ئاسایشی باکوور و رۆژهەڵاتی سووریا 27 کەسی دەستگیر کرد