لە رەققە

ئاسایشی باکوور و رۆژهەڵاتی سووریا 27 کەسی دەستگیر کرد

964+

ژووری هەواڵ

لە ئۆپراسیۆنێکی ئەمنیدا، هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆی باکوور و رۆژهەڵاتی سووریا 27 کەسیان لە رۆژهەڵاتی رەققە دەستگیر کرد کە بەشێکیان تۆمەتبارن بەوەی سەر بە داعشن.

فەرماندەیی هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆی باکوور و رۆژهەڵاتی سووریا رایگەیاند، زانیاریی وردییان پێگەیشتووە لەبارەی بوونی ئەندامانی رێکخراوی داعش لە رۆژهەڵاتی رەققە، دواتر هەڵمەتێکی ئەمنیی فراوانیان لە ناوچەکە ئەنجامداوە و توانیویانە 27 کەس دەستگیربکەین.

بەشێک لە دەستگیر کراوان سەر بە داعشن و هەندێکی دیکەیان تاوانی جیاوازیان ئەنجامداوە و “بوونەتە هۆی دروستکردنی پێشوی لە ناوچەکەدا”.

فەرماندەیی هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ باسی لەوەشکردووە، هەر لەو هەڵمەتەدا دەستیان بەسەر ژمارەیەک چەک و جبەخانەدا گرتووە کە پێکهاتوون لە کڵاشینکۆڤ و فیشەک و چەند یەدەگێک.

“هۆکاری ئەنجامدانی ئەم ئۆپراسیۆنە ئەمنییە دەگەڕێتەوە بۆ زیادبوونی چالاکییەکانی رێکخراوی داعش لەم دواییانەدا”، فەرماندەیی هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ وا دەڵێت.

بەڕێوەچوونی ئەم ئۆپراسیۆنە لەکاتێکدایە، ماوەی زیاتر لە 20 رۆژە رژێمی پێشووی بەشار ئەسەد روخاوە و بەڕێوەبردنی وڵاتەکە کەوتووەتە دەست حکومەتێکی راگوزەر.

ئەم دۆخەی سووریا زیانی بە نەوتەکەی ئێرانیش گەیاندووە

ئەم دۆخەی سووریا زیانی بە نەوتەکەی ئێرانیش گەیاندووە