زیاتر دادەبەزێت
نرخى نەوت هەر لە خوار 70 دۆلارە
964+
وریا فەتاح
بۆ سێیەم رۆژى لەسەریەک، نرخى نەوت لە ئاستێکى نزمدا مامەڵەى پێوە دەکرێت و نەیتوانیوە بگاتەوە بە 70 دۆلار.
ئەمڕۆ هەینى، لە کاتى کردنەوەى بازاڕى نەوت نرخى یەک بەرمیل نەوتى برێنت بە 69 دۆلار و 55 سەنتە، سێ رۆژە لەو ئاستەدایە.
هەروەها نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی تەکساس بە 66 دۆلار و 40 سەنتە، هەر رووى لە دابەزینە.
ئەو دابەزینەى نرخى نەوت بە جۆرێکە، نزیکەى دوو مانگە بۆ ئەو ئاستە دانەبەزیوە.
دواى ئەوەى هەفتەى رابردوو، ئۆپیل بڕیاریدا بە بەرزکردنەوەى ئاستى هەناردەى نەوت، نرخەکەى رووى لە دابەزین کرد.
لە سەرەتاى ساڵى نوێ و سەروبەندی دەستبەکاربوونی دۆناڵد ترەمپی سەرۆکی ئەمریکا، نرخی نەوت بە شێوەیەکی بەرچاو بەرزبووەوە و نرخی هەر بەرمیلێک، لە 85 دۆلار نزیک بووەوە، بەڵام دواتر سەربەرەوخوار بووەوە.