داوای زیادکردنی دەکەن

کەمی کارمەند ماوەی سێ بەشی تەندروستی لە عەربەت کەمکردەوە

964+

ئەحمەد مستەفا

مەڵبەندی ئیشکگری عەربەتی خواروو، دەوامی بەشەکانی کوتان، گەشەی منداڵ و چاودێری دایکانی دووگیانی کرد بە سێ رۆژ، وە رۆژانی یەکشەممە، سێشەممە و چوارشەممە پزیشکانی ئەو بەشانە دادەنیشن.

هۆکاری دیاریکردن و کەمکردنەوەی وادەی بەشەکان، بۆ خانەنشین بوونی بەشێک لە کارمەندەکانیان دەگەڕێتەوە.

لە بڵاوکراوەیەکدا کە 964 بینیویەتی ئەمڕۆ پێنجشەممە 6.3.2025، مەڵبەندەکە دەڵێت، ئاگاداری دانیشتوانی سنوری مەڵبەندەکەمان دەکەین لە هەفتەی داهاتوەوە بەشەکانی کوتان،گەشەی منداڵ و چاودێری دایکانی دووگیان بەشێوەی جەلساتە و تەنیا رۆژانی یەکشەممە، سێشەممە و چوارشەممان کراوە دەبن.

لە بارەی هۆکاری کەمکردنەوەی دەوامی ئەو بەشانە، مەڵبەندەکە دەڵێ، بەهۆی ئەوەی بەشێکی زۆر لە کارمەند و فەرمانبەری مەڵبەندەکەمان خانەنشین بوون و کەسیشمان بۆ دانەنراوە لە شوێنیان ناتوانین وەک پێویست لەخزمەتی هاووڵاتیانی سنوری مەڵبەندەکەمان بین، بەهیوای ئەوەی چارەسەری کەمی پزیشک و کارمەندمان بۆ بکرێت.

بۆ دروستکردنی ناسنامە؛ پیشەوەرانی عەربەت دوو رۆژیان ب�...

بۆ دروستکردنی ناسنامە؛ پیشەوەرانی عەربەت دوو رۆژیان بۆ دیاری کرا

بەشێک لەو ئۆتۆمبێلانەی لە عەربەت دەستیان بەسەرداگیرا �...

بەشێک لەو ئۆتۆمبێلانەی لە عەربەت دەستیان بەسەرداگیرا وەرنەگیراونەتەوە