گیسک و بەرخ بکڕن

نەرمە گۆشتی خۆمانە لە سۆران کرا بە 16 هەزار دینار

964+

ئەحمەد مستەفا

ئیدارەی سەربەخۆی سۆران دەڵێ، نرخی گۆشت بۆ مانگی رەمەزان رێكخراوەتەوە، ئەویش دوای ئەوەی كۆبوونەوەیەك لە نێوان بەرپرسانی ئیدارەكە بەڕێوەچووە.

گیسک و بەرخی خۆماڵی کراوە بە 16 هەزار دینار، بیانیش بە 14 هەزار جێگیر کرا.

ئیدارەی سەربەخۆی سۆران لە بڵاویكراوەکەدا ئەمڕۆ پێنجشەممە 5.3.2025 باسی لەوەکردووە، لەو کۆبوونەوەیەدا نرخی گۆشتی سوور رێكخرایەوە كە نوێنەری چاودێری بازرگانی، لیژنە ئابوورییەكانی یەكە كارگێڕییەكان و نوێنەری گۆشتفرۆشەكان تێیدا بەشدار بوون.

لەمەودوا نرخی گۆشت بەمشێوەی خوارەوە دەبێت:
نرخی گۆشتی بیانی، نەرمك 14 هەزار دینار، بە ئێسك 12 هەزار دینار.
نرخی گۆشتی خۆماڵی، نەرمك 16 هەزار دینار، بە ئێسك 13 هەزار دینار.
نرخی گۆشتی مانگای خۆماڵی و بیانی، نەرمك 13 هەزار دینار، بە ئێسك 11 هەزار دینار.
نرخی گۆشتی بەرخ و گیسك، 16 هەزار دینار.

هەشت سەنتەری جوانکاری لە سۆران داخران

هەشت سەنتەری جوانکاری لە سۆران داخران