محەمەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق _ وێنە: نوسینگەی سەرۆک وەزیران
کۆڕبەندی ئاشتی بەڕێوەدەبرێ
بە تەلەفۆن سودانی بانگهێشتی تورکمەنستان کرا
964+
ئەحمەد مستەفا
بۆ کۆڕبەندی ئاشتی نێودەوڵەتی، محەمەد شیاع سودانی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق، لەسەر بانگهێشتنامه‌یه‌كی سه‌رۆك كۆماری توركمانستان سەردانی ئەو وڵاتە دەکات.
نوسینگه‌کەی دەڵیت، لەلایەن سێردار به‌ردیموحه‌مه‌دۆڤ سه‌رۆك كۆماری توركمانستانەوە په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنی پێوە کراوە و بانگهێشت کراوە بۆ ئەو وڵاتە.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا هه‌ردوولا گفتوگۆیان له‌سه‌ر رێگاكانی به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاسۆی هاوكاری و به‌رژه‌وه‌ندی هاوبه‌شی نێوان هه‌ردوو وڵاتی دۆست كرد و جه‌خت لەوەکراوەتەوە، په‌یوه‌ندییه بازرگانیی و ئابوورییه‌كان به‌رزبكرێته‌وه.
ئه‌وه جگه له‌وه‌ی باسیان له پاڵپشتیكردن بۆ وه‌به‌رهێنان و هاوكاری له پڕۆژه‌كانی وزه‌دا كردووە، به‌تایبه‌تی له بواره‌كانی غاز، به‌رهه‌مه نه‌وتییه‌كان و وزه‌ی خۆر.
سودانی بانگهێشتنامه‌یه‌كی له محەمه‌دۆڤ وه‌رگرتووه بۆ كۆڕبه‌ندی ئاشتیی نێوده‌وڵه‌تی، كه وابڕیارە له ئه‌مساڵدا له ئه‌شگاباتی پایته‌خت به‌ڕێوه‌بچێت.