لەسەر رێگای کەرکوک - تکریت

لە رووداوێکی هاتوچۆدا پۆلیسێک گیانی لەدەستدا و سێ کەسی دیکەش برینداربوون

964+

کاروان ساڵحی – کەرکوک

لە رووداوێکی هاتوچۆدا لەسەر رێگای کەرکوک – تکریت، پۆلیسێک گیانی لەدەستدا و سێ کەسی دیکەش برینداربوون.

سەرچاوەیەک لە پۆلیسی هاتوچۆی کەرکوک بە 964ـی وت، “دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ چوارشەممە 5.3.2025 لەسەر رێگای کەرکوک – تکریت رووداوێکی هاتوچۆ لە نێوان دوو ئۆتۆمبێل لە جۆرەکانی BMW و پیکاب روویداوە و بەهۆیەوە سەرنشینێکی ناو بی ئێمەکە دەستبەجێ گیانی لە دەستداوە و سێ کەسی دیکەش بریندار بوون، سەرجەمیان گواستراونەوە بۆ نەخۆشخانەکانی کەرکوک”.

ئەمجەد ناجی هاوڕێی ئەو کەسەی گیانی لەدەستداوە بە 964ـی وت، “هاوڕێکەم ناوی مستەفا حەمید رفاعیە و خەڵکی کەرکوکە و پیشەی پۆلیسەی خۆجێییە لە پارێزگای تکریت، خێزاندارە و باوکی دوو منداڵە “.

هەر دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ لە شاری سلێمانی، لە یەکتربڕی ئارام لەسەر شەقامی بازنەیی مەلیک مەحمود، ئۆتۆمبێلێک کۆنتڕۆڵی لەدەستدا و چووە سایدی بەرامبەر، لە رووداوەکەدا سێ ئۆتۆمبێل و ستونێکی کارەبا زیانیان بەرکەوت و دوو داری سەر شەقامەکەش شکان.

پێداچوونەوە: شۆڕش قادری

لە دوو رووداوی هاتوچۆ لە رێگای کەرکوک - بەغدا چوار کەس ب...

لە دوو رووداوی هاتوچۆ لە رێگای کەرکوک - بەغدا چوار کەس برینداربوون

ئەفسەرێکی باڵای پۆلیسی کەرکوک بە رووداوی هاتوچۆ گیانی ...

ئەفسەرێکی باڵای پۆلیسی کەرکوک بە رووداوی هاتوچۆ گیانی لەدەست دا