سەگی بێلانە پەلاماریان دابوو
نەشتەرگەری تیماری منداڵەکەی بەردەڕەشی نەکرد و گیانی لەدەستدا
964+
هیڤی دێوالی
ئەو منداڵەی لە سەنتەری قەزای بەردەڕەش سەگی بێلانە پەلاماریدا، درەنگانی ئەمشەو لە تەمەنی سێ ساڵی و بەهۆی سەختی برینەکانییەوە لە نەخۆشخانە گیانی لەدەستدا.
منداڵەکە، لە بەردەڕەشەوە رەوانەی نەخۆشخانەی گشتی ئاکرێ کرابوو، لەوێش نەشتەرگەری بۆ کرا.
نێچیرڤان فەخرەدین، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی قەزای ئاکرێ بە 964ـی وت، کەمێک لەمەوبەر ئەو منداڵەی سەگی بێلانە پەلاماریان دابوو گیانی لەدەستدا.
بە گوێرەی راپۆرتی ئەوان زۆرینەی جەستەی منداڵە بریندار کرابوو، دوای ئەنجامدانی نەشتەرگەریەک لەلایەن سێ پزیشکەوە گیانی لەدەستدا، ئێستادا تەرمەکەی لە پزیشکی دادی ئاکرێیە و دوای ئەوە رادەستی خانەوادەکە دەکرێت.
ئێوارەی رۆژی سێشەممە 2025.3.4 لە کاتی بەربانگی مەغریب منداڵە لەلایەن سەگی بێلانە پەلاماریان درا و بە سەختی برینداریان کرد، خانەوادەکەی منداڵەکە دەگەیەننە فریاکەوتنی قەزای بەردەڕەش بۆ وەرگرتنی چارەسەری سەرەتایی.
منداڵەکە، ناوی شەهرام محەمەدە و خەڵکی گوندی شێوەرە لە سنووری قەزای بەردەڕەش.
پێداچوونەوە: ئەحمەد مستەفا