لە دوو هەفتەدا
11 بازرگان بە 26 کیلۆ مادەى هۆشبەرەوە دەستگیرکراون
964+
دەشتی عارف ـ هەولێر
لە ماوەى دوو هەفتەدا تەنیا لە سنوورى شارى هەولێر، 11 بازرگانى مادەى هۆشبەر بە 26 کیلۆگران مادەوە دەستگیرکراون.
ئەرکان عومەر، بەرپرسی راگەیاندنی بەرێوەبەرایەتی ماددەی هۆشبەر، بە 964ـی وت، “لەماوەی دوو هەفتەی رابردوو توانیمان دەستبەسەر زیاتر لە 26 کیلۆ لە (کریستاڵ و حەشیش و هێرۆیین)دا بگرین و 11 کەسیشمان بەتۆمەتی بازرگانی کردن بە ماددەی هۆشبەر دەستگیرکردوە”.
وەک باسى دەکات، زۆرجار لە شوێنە گشتییەکان و قەرەباڵغەکانیش مامەڵەکردن بە مادەى هۆشبەرەوە دەکرێت، بەڵام چاویان لەسەرەوە و قوتار نابن.
ئەوەش لە کاتێکدایەـ تەنیا لە مانگى یەکى ساڵى نوێ، لە سنوورى سلێمانى و هەڵەبجە و هەردوو ئیدارەى راپەڕین و گەرمیان، 102 بەکارهێنەر و بازرگانى مادەى هۆشبەر دەستگیرکراون.
پێداچوونەوە: وریا فەتاح
