دیمهیبَكی قه‌زاى ئامێدی نزیكه‌ى 70 كیلۆمه‌تر له سه‌نتره‌ى دهۆكه‌وه دووره...وێنه: سۆشیاڵ میدیاى ئامێدی
زووتر رۆژیان لێ هه‌ڵدێت
سه‌نته‌رى دهۆك له‌گه‌ڵ ئاكرێ و ئامێدی به كاتى جیاواز رۆژوو ده‌شكێنن
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
به‌راورد به سه‌نته‌رى پارێزگاى دهۆك له هه‌ریه‌ك له ئاكرێ و ئامێدی كه دوو قه‌زاى سه‌ر به‌م پارێزگایه‌ن، چه‌ند خوله‌كێك زووتر رۆژوو ده‌شكێندرێت، ئه‌وقافی دهۆك ئاگادارى ئه‌م بابه‌ته‌یه و ده‌ڵێت چه‌ندین ساڵه به‌وشێوه‌یه‌یه و هۆكاره‌كه‌شی په‌یوه‌ندی به رۆژهه‌ڵاتن و ئاوابوونییه‌وه هه‌یه.
هه‌ریه‌ك له قه‌زاكانى ئامێدی و ئاكرێ نزیكه‌ى 80 كیلۆمه‌تر له سه‌نته‌رى دهۆكه‌وه دوورن، به‌ڵام دوو خوله‌ك پێش دهۆك بانگ ده‌درێت و رۆژوو ده‌شكێندرێت.
د. ناسیح محه‌مه‌د، به‌ڕێوه‌به‌رى گشتى ئه‌وقافی دهۆك به 964ـى راگه‌یاند، جگه له‌م دوو شوێنه زاخۆش به جیاوازى چه‌ند خوله‌كێك له پێش پارێزگاى دهۆكه‌وه رۆژووه‌كانیان ده‌شكێنن.
وتیشی “له‌م شوێنانه زووتر رۆژ هه‌ڵدێت و زووتریش ئاواده‌بێت، ئه‌مه هۆكاره سه‌ره‌كییه‌كه‌یه‌تى”.
به‌پێی ئه‌و خشته‌یه‌ی كه رۆژانه وه‌زاره‌تى ئه‌وقاف و كاروبارى ئایینى هه‌رێم بۆ كاته‌كانى بانگدانى ئێواره بڵاویده‌كاته‌وه، ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 4.3.2025 له پارێزگاى دهۆك له كاتژمێر 6:10 خوله‌ك و هه‌ریه‌ك له هه‌ولێر و سلێمانى له كاتژمێر 6:03 خوله‌ك، پارێزگاى هه‌ڵه‌بجه‌ش له كاتژمێر 5:59 خوله‌ك بانگ ده‌درێت.