بەدوای نیەتپاکییەوەیە

ترەمپ پێدانی چەکی بە ئۆکراینا راگرت

964+
ئەحمەد مستەفا

بەرپرسێکی کۆشکی سپی رۆژی دووشەممە پشتڕاستی ئەوەی کردووەتەوە، ئەمریکا هاوکارییە سەربازییەکانی بۆ ئۆکراینا رادەگرێت.

ئەو راگرتنە، دوای چەند رۆژێکە لە تێکهەڵچوونی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا لەگەڵ ڤۆلۆدیمیر زێلێنسکی، سەرۆکی ئۆکرانیا لە کۆشکی سپی.

ئەو بەرپرسە ئامانجی پشت وەستاندنی هاوکارییەکانی روون کردووەتەوە، کە ئەمریکا وەستاندنی هاوکارییەکان، وەک دەرفەت دەبینێ بۆ پێداچوونەوە و هەلی ئەوەی دڵنیابێت، ئەو وڵاتە بەشدار دەبێت لە پڕۆسەی ئاشتی یان نا.

بەپێی راپۆرتەکانی بلومبێرگ و فۆکس نیوز، راگرتنەکە تا ئەو کاتە دەبێت، کە دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا، ئاماژەی پێ بگات کە سەرکردەکانی پەیوەست بە شەڕی ئۆکراینا و روسیا پابەندبوونێکی نیەتپاکییان بۆ ئاشتی نیشان داوە.

جا ترەمپ لە کوێ کاتی هەیە بیر لە عێراق بکاتەوە.. ئەم راپ�...

جا ترەمپ لە کوێ کاتی هەیە بیر لە عێراق بکاتەوە.. ئەم راپرسییە قسەی زۆری هەڵگرتووە

لەسەر تەختەی شانۆوە بۆ سەر تەختی سەرۆکایەتی

لەسەر تەختەی شانۆوە بۆ سەر تەختی سەرۆکایەتی

بابەتەکە لەوە قوڵترە تێی گەیشتووین.. ترەمپ ناوەوەی ئە�...

بابەتەکە لەوە قوڵترە تێی گەیشتووین.. ترەمپ ناوەوەی ئەمریکا هەڵدەتەکێنێت