چاودێری کراوە
لە گەڕەکێکی سلێمانی سەگ و بێچوەکانی سوتێندراون
964+
دیلان محەمەد جەزا
سۆراغی رێکخراوێکی ئاژەڵ دەری خستووە، لە ماوەی دوو رۆژدا چەند سەگ و پشیلەیەک لە گەڕەکی قولەڕەیسی شاری سلێمانی، باکوری رۆژئاوای شارەکە سوتێندراون.
گومانەکە لەسەر کەسانی خۆجێی ناوچەکەیە، بەڵام پشتڕاست نەبووەتەوە.
ئەمڕۆ دووشەممە 4.3.2025، شادیە عەلی سەرۆکی رێکخراوی هانای ئاژەڵان بە 964 وت، ماوەی دوو رۆژە لەلایەن چەند هاوڵاتییەکەوە چەند سەگ و پشیلەیەک لە گەڕەکەکە سوتێندراون.
ژمارەیەک ڤیدیۆ دەست رێکخراوەکە کەوتووە و ئاڕاستەی 964یان کردووە، ئەوەی لە ڤیدیۆکەدا دەردەکەوێ، سوتاندنی چەند بەچکە سەگێکە، ئەو بەرپرسەی رێکخراوەکە دەڵێ، تا ئێستا نازانن لەلایەن کێوە ئەو کارە کراوە.
بەڵام، ئەوەی خستەڕوو، لە سەرەتای رەمەزانەوە، لە چەند شوێنێکی جیاواز حەوت سەگ و سێ پشیلە ژەهر خوارد کراون و کولانەی سەگەکانیش ئاگری تێ بەردراوە.
پێداچوونەوە: ئەحمەد مستەفا