دیمەنێکی گوندی کونەفلووسە و بەشێک لەو کەرستانەی دۆزراونەتەوە... گرافیک؛ 964+
له سنوورى ناحیه‌ى سكتانى سه‌ر به كۆیه
له ئه‌شكه‌وته‌كانى (كونه‌فلوسه) شوێنه‌واره‌كانى سەردەمی چاخى بەردین دۆزرانه‌وه
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
شوێنه‌وارى هه‌رێم له‌رێگه‌ى تیمێكی بیانى له زانكۆیه‌كى وڵاتى چیك كارى كنه‌وپشكنین له چه‌ند ئه‌شكه‌وتێكی گوندى كونه‌فلوسه‌ى سه‌ر به ناحیه‌ى سكتانى قه‌زاى كۆیه ئه‌نجام ده‌ده‌ن و تاوه‌كو ئێستاش توانیویانه هه‌ندێك كه‌رسته و ئامراز بدۆزنه‌وه كه مێژووه‌كه‌یان بۆ سه‌رده‌مى چاخى به‌ردین ده‌گه‌ڕێته‌وه.
له‌سنوورى گونده‌كه ژماره‌یه‌كی زۆرى ئه‌شكه‌وت هه‌ن و هه‌مووشیان وه‌كو پێگه‌ى شوێنه‌وارى تۆمار كراون و له‌به‌شێكیان ده‌ست به‌كارى كنه و پشكنین كراوه.
كه‌یفی مسته‌فا، به‌ڕێوه‌به‌رى گشتى شوێنه‌وارى هه‌رێم به 964 تیمه‌كان ده‌ستیان به كاركردن له‌و ئه‌شكه‌وتانه كردووه و مێژووەکەشیان دەگەڕێتەوە بۆ هەزاران ساڵ له‌مه‌وبه‌ر.
وتیشی “تیمه‌كه‌ى زانكۆى پالماى وڵاتى چیك ماوه‌یه‌كه له‌و ئه‌شكه‌وتانه كار ده‌كه‌ن بۆ دۆزینه‌وه‌ى شوێنه‌واره‌كانیان”.
تیمه‌كه بۆ به بەڵگەنامەکردنی شوێنه‌اوره‌كان تەکنەلۆجیای سێ رەهەندی به‌كار ده‌هێنن.
ماوه‌ى سێ ساڵه ئه‌م تیمه بیانییه به‌هاوكارى شوێنه‌وارى هه‌رێم، له‌رێگه‌ى پڕۆژه‌یه‌كه‌وه لێکۆڵینەوەیە لە شوێنەوارەکانی نێوان ناحیه‌ى سکتان و به‌نداوى گۆمه‌سپان، ده‌كه‌ن، ئه‌وه‌ى تاوه‌كو ئێستاش بۆیان ئاشكرا بووه كه له نێوانى ئه‌م دوو شوێنه‌دا لە رابردوودا خه‌ڵكى تێدا نیشتەجێ بووە و شوێنه‌واره‌كانى وه‌كو ئەشکەوت، گۆڕ و گوندە دێرینەکان، بوویان هه‌یه.
به‌پێی ئه‌و زانیارییه سه‌ره‌تاییانه‌ى لاى شوێنه‌اورى هه‌رێمه له ئه‌نجامى كاركردن له ئه‌شكه‌وته‌كانى گوندى كونه‌فلووسه ئه‌و كه‌ره‌سته و ئامرازانه‌ى تاوه‌كو ئێستا دۆزراونه‌ته‌وه، مێژووه‌كه‌یان بۆ سەردەمی چاخى بەردین، ده‌گه‌ڕێته‌وه.