لەلایەن پۆلیسی دهۆکەوە

سێ کەس بە تۆمەتی دزیکردن دەستگیر کران   

964+

توانا نەقی

سێ کەس دزیان لە مارکێت و دەرمانخانە و ئۆتۆمبێلی تەکسی کردووە و توانراوە لەلایەن پۆلیسی دهۆکەوە دەستگیر بکرێن.

هێمن سلێمان بەڕێوەبەری راگەیاندنی پۆلیسی دهۆک رایگەیاند، ئەو سێ کەسە کاریان دزی کردن بووە لە مارکێت و هەروەها بڕینی دەرمانخانە و جامی تەکسیان شکاندووە و پارەیان بردووە.

وتیشی، کەسەکان دزییان لەیەک جێگە نەکردووە بەڵکو لە گەڕەکە جیاوازەکانی دهۆک و سێمێل و زاخۆ دزییان کردووە.

لە رێگای کامێرای چاودێرییەوە ئەو کەسانەیان دۆزیوەتەوە و دەستگیر کراون و لەلای دادوەریش دانیان بە تاوانەکەیاندا ناوە و لێکۆڵینەوە کەگەڵیان بەردەوامە.

هێمن سلێمان ئاماژەی بەوەکرد، ئێستا لە هەموو دوکانێک و بازاڕ و کۆڵانێک کامێرای چاودێری هەیە بۆیە ئەستەمە رووداو و تاوانێک ئەنجام بدرێت و لەدەست ئەوان ون ببێت و هەر دەیدۆزنەو.

بەم مانگی رەمەزانە بەناوی بانکەوە ''دزی'' لە خەڵک دەکەن

بەم مانگی رەمەزانە بەناوی بانکەوە ''دزی'' لە خەڵک دەکەن