لە قوتابخانەکان
13 رۆژ پشووى بەهارەى خوێندن راگەیەنرا
964+
وریا فەتاح
وەزارەتى پەروەردەى هەرێم، 13 رۆژ پشووى بەهارەى خوێندند.
11ـى 3ـى 2025 تا 24ـى 3ـى 2025، پشووى فەرمییە لە ناوەندەکانى خوێندنى پەروەردە
وەزارەتى پەروەردە لە راگەیەنراوێکدا بڵاوى کردەوە، ئەو ناوەندانەی خوێندنی حکومی کە ساڵنامەی وەزارەتییان وەک خۆی پیادە کردووە، هەروەها هەموو ناوەندەکانی خوێندنی ناحکومی، پشووی بەهارە لە رێکەوتی 11ـی 3ـی 2025ـەوە دەست پێدەکات، تا 23ـی 3ـی 2025.
دەشڵێت: رۆژی دووشەممە، 24ـى 3ـى 2025، دەوامی ئاسایی ناوەندەکانی خوێندن دەست پێدەکاتەوە.
ئەوەش لە کاتێکدایە، چوارشەممەى ئەم هەفتەیە، بەهۆى یادى راپەڕینى بەهارى 1991ـى خەڵکى هەرێمى کوردستانەوە، لەسەرجەم دام و دەزگاکانى هەرێمى کوردستان، پشووى فەرمییە.