لە خانەقین
لە مەودوا هه‌ر شوێنكارێك ناوبازاڕ به پیسی به‌جێبهێڵێت سزاده‌درێت
964+
راژان باجەڵان – خانەقین
لە مەودوا هه‌ر شوێنكارێك ناو بازاڕى خانه‌قین پیسبكات، یاخود به پیسی به‌جێبهێڵێت سزاده‌درێت، ئه‌وانه‌شی زێده‌ڕۆیی له‌هه‌مان بازاڕدا ده‌كه‌ن ئه‌وانیش له سزادان بێبه‌ش نابن.
قایمقامییەتی خانەقین ئاگاداری سەرجەم شوێنکارەکانی ناو بازاڕی کردووەتەوە له‌مه‌ودوا بازاڕ به پاكوخاوێنی و رێكوپێكی به‌كاربهێنن چونكه لیژنه‌كانیان راسپاردوون له‌گه‌ڵ چاودێریكردنیان سزاكان جێبه‌جێ بكه‌ن.
ئەندازیار جەواد فەیزوڵڵا، قایمقامی قه‌زاى خانەقین بە 964ـی راگه‌یاند، خاوەن دوکانەکان شۆستە و بەشێکی جادەیان به‌كارده‌هێنن، هاوڵاتنیان ناتوانن به ئاسانی هاموشۆى پێدابكه‌ن بۆیه داوائاگاداریان پێداون پابه‌ندی جوانى ناو بازاڕ بن لیژنه‌كانیشیان بۆ ئاماده‌كردوون.
وتیشی “هه‌رشوێنكارێك پابه‌ندی رێنماییه‌كانمان نه‌بێت بە بڕە پارەیه‌ك له نێوان 50 تاوه‌كو 500 هەزار دینار سزایان ده‌ده‌ین و له دوبارەکردنەوەشیان پارەى سزاكه‌یان زیاتر دەکرێت و رێکاری تریش دەگیرێتە بەر”.
سزاكه ئه‌و شوێنكارانه‌ش ده‌گرێته‌وه كه بازاڕ به پاشماوه‌كانیان پیس ده‌كه‌ن.
ئه‌م ئاگاداركردنه‌وه‌ى قایمقامییه‌ت چه‌ند رۆژێك له‌مه‌وبه‌ر بوو، كاتێك ئه‌مڕۆ دیقه‌تى ناوبازاڕماندا پاك و خاوێن و رێك‌وپێك ده‌بیندرا و لیژنه‌كانیش بڕیاریان وایه رۆژانه دووجار به‌سه‌ریان بسوڕێنه‌وه.
پێداچوونه‌وه: فه‌رهاد حه‌سه‌ن