• پرۆگرام
  • پەخش
  • راپۆرت
  • فیلم
  • هەواڵ
  • بازاڕ
  • ترێند
  • تەکنەلۆژیا
  • ژینگە
  • ناوخۆیی
  • هەواڵ
  • وەرزش
+964 - logo
+964 - logo
+964 - logo

چاوان و توانا باسی هەموو شتێکتان بۆ دەکەن

نۆ رادیۆ لە سەرەتای مانگی رەمەزان لە 964 دەستیپێکرد

964+

شۆڕش قادری

بەرنامەی نۆ رادیۆ لە سەرەتای مانگی رەمەزان لە 964  دەستیپێکرد و لە ماوەی ئەو مانگەدا، هەموو شەوێك چاوان و توانا دەبنە میوانی ماڵەکانتان.

لە بەرنامەکەدا چاوان و توانا باسی هەموو شتەکانتان بۆ دەکەن و لەم بڕگەیەشدا جەوى سەهۆڵەکە و ترەمپ و نرخى زێڕ و هەڵوژە و زۆر شتی تر خرانە بەرباس.

لە ماوەی مانگی رەمەزاندا 964 چەندین بەرنامەی دیکەی رەنگاوڕەنگتان پێشکەش دەکات.

عەبە کەریب خەو بەرینەداوە و هاتووەتە بەرنامەوە

عەبە کەریب خەو بەرینەداوە و هاتووەتە بەرنامەوە

کەرکوک

منداڵێکی تازە لەدایکبوو دۆزرایەوە

964+
کاروان ساڵحی-کەرکوک

لە نێوان هەردوو گەڕەکی دۆمیز و کۆبانێ لە کەرکوک،  منداڵێکی تازەلەدایکبوو درنگانێکی شەوی یەک شەممە 23.3.2025 دۆزرایەوە و رادەستی نەخۆشخانەی منداڵان کرا.

موعتەسەم عەزیز، بەرپرسی بەشی نەبەکامەکانی نەخۆشخانەی منداڵانی کەرکوک بە 964ـی وت، درەنگانێکی شەوی یەکشەممە کچێکی تازەلەدایک بوو کە تەمەنی لە نێوان پێنج بۆ شەش کاتژمێر دەبوو، لەسەر پردی نێوان گەڕەکی دۆمیز و گەڕەکی کۆبانی فرێدرابوو، پاشان ئاگاداری مەفرەزەیەکی پۆلیسی سەر ئەو پردە کرا و  منداڵەکە گواسترایەوە نەخۆشخانەی منداڵانی کەرکوک.

وتیشی، “ئەو منداڵە کە هێندرایە لامان، باری تەندروستی زۆر باش نەبوو، بەهۆی ئەوەی نیو کاتژمێر زیاتر لەو شوێنە فڕێدرابوو، جەستەی سەرمایەکی زۆری چەشتبوو، بەڵام دوای ئەوەی لەناو ئامێری تایبەت دامانا، ئێستا باری تەندروستی جێگیرە و ناوی لێنراوە نوڕە.

وتیشی، بەداخەوە زۆربەی ئەۆ منداڵانەی فڕێدەدرێت لە رەگەزی مێن، لە ماوەی ئەمساڵ ئەمە دووەم حاڵەتی فرێدانی منداڵی کۆرپەیە.

رۆژی شەممەی رابردوو 22.3.2025 لە تەنیشت پڕۆژەی ئاوی قەزای ئیسحاقی سەر بە پارێزگای سەڵاحەدین بەهەمان شێوە منداڵێکی دیکە تازەلەدایکبوو دۆزرایەوە.

پێداچوونەوە: ئەرسەلان عەبدوڵا

منداڵێکی تازە لەدایکبوو بەفڕێدراوی دۆزرایەوە

منداڵێکی تازە لەدایکبوو بەفڕێدراوی دۆزرایەوە