دوو هاوڵاتی لە سێوسێنان هۆڵی گەورەیان بە زێدەڕۆ دروست كردووە
لە سێوسێنان
“هۆڵ”یان بە زێدەڕۆیی دروست كرد و دەستگیر كران
964+
ئەرسەلان عەبدوڵا
دوو هاوڵاتی لە سێوسێنان لەخۆیانەوە چوونە هۆڵی گەورەیان دروست كردووە لەسەر زەوی زێدەڕ، بۆیە پۆلیس كارەكەیان پێڕاگرتوون و دەستگیریان كردوون، هەروەها پەڕاویشیان بۆ كراوەتەوە.
بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی دارستان و ژینگەی پارێزگای سلێمانی، ئەمڕۆ یەكشەممە 2.3.2025 بڵاویكردەوە، لە سنوورى ناحیەى سێوسێنان و بە دیاریکراوى لە گوندى سەرچاو، دوو هاوڵاتی هۆڵیان بە شێوەى زیادەڕۆیی دروست كردووە، بۆیە لەلایەن مەفرەزەکانى بنکەى پۆلیسى دارستانى سێوسێنانەوە کارەکە راگیرا و دوو هاوڵایەتییەكە دەستگیرکران .
ئاماژەیان بەوەش كردووە، ئێستا پەڕاوى لێکۆڵینەوە بۆ دۆسییەکە رێکخراوە و رادەستى دادوەر کراوە بۆ وەرگرتنى رێکارى یاسایی.