سەربازانی خۆجێی لە سوریا _ وێنە: ئاژانسەکان
لە دیمەشقی سوریا
لە پێکدادانێکی ناوخۆیی ئەفسەرێک کوژرا و نۆ سەرباز برینداربوون
964+
ئەحمەد مستەفا
بەپێی راپۆرتی روانگەی سوری بۆ مافەکانی مرۆڤ، لە تێکهەڵچوونی نێوان کارمەندانی ئاسایشی سەر بە حکومەتی نوێی سوریا و چەکدارە ناوخۆییەکان، لە گەڕەکی جارامان لە نزیک دیمەشق، کەسێک کوژرا و نۆ کەسی دیکەش برینداربوون.
روانگەکە ئەمڕۆ شەممە 2.3.2025 بڵاویکردەوە، لە کاتی پێکدادانەکانی نێوان کارمەندانی ئەمنی سەر بە دەسەڵاتی نوێ و چەکدارە ناوخۆییەکان کە ئەرکی پاراستنی ناوچەکەیان پێ سپێردراوە، کەسێک لە دانیشتوانی ناوچەی جارامان کوژراوە و نۆ کەسی دیکەش برینداربوون.
ئاژانسی هەواڵی فەرمی سوریا “سانا” لە زاری بەڕێوەبەری ئاسایش لە دیمەشق، حوسام تەحان بڵاویکردەوە، لە بازگەیەکی گەڕەکەکە ئەندامانی وەزارەتی بەرگری راگیراون لەکاتی چوونە ناو ناوچەکە بۆ سەردانی کەسوکاریان، دوای ئەوەی چەکەکانیان رادەست کرد، “پێش ئەوەی ئۆتۆمبێلەکەیان بە تەقەی راستەوخۆ بکرێتە ئامانج” لێیان درا و یەکێک لە ئەفسەرەکان کوژرا و ئەفسەرێکی دیکەش بریندار بووە.
زۆرینەی دروزەکان و مەسیحییەکان و هەروەها ئەو خێزانانەی کە لە ساڵانی شەڕدا ئاوارە بوون کە سوریا لە ساڵی 2011ەوە شاهیدییەتی، لە گەڕەکی جارامان دەژین کە دەکەوێتە باشووری رۆژهەڵاتی دیمەشق.