لەمەودوا لە بلێ نەشتەرگەرییەکانى ئێسک و شکان ئەنجام دەدرێن
خەمتان نەبێت
پێداویستی بۆ هات؛ لە بلێ نەشتەرگەری ئێسک و شکاوی دەکرێ
964+
وریا فەتاح
بەڕێوەبەرایەتى تەندروستى سۆران رایدەگەیەنێت، لەمەودوا هەموو نەشتەرگەرییەکانی ئێسک و شکان لە نەخۆشخانەی فێرکاری بلێ ئەنجامدەدرێن و هەموو پێداویستییەکانیان بۆ دابینکراوە.
بەڕێوەبەرایەتییەکە بڵاوى کردووەتەوە، لە پێناو باشتر خزمەتکردنی هاولاتیان لە سنوری قەزای مێرگەسور و باشتر کردنی ئاستی خزمەتگوزارییە تەندروستییەکان، لەسەر بودجەی بەرێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سۆران هەموو پێداویستییەکانی نەشتەرگەری ئێسک و شکان کە پێکهاتووە لە پلاتین بە هەموو جۆرەکانییەوە لەگەل سێتی تایبەت بە دانانی پلاتین بۆ نەخۆشخانەی فێرکاری بلێ دابین کرا.
وەک باسى دەکات، بەم هەنگاوە چیتر هاوڵاتیانى بلێ سەردانی سۆران ناکەن و هەر لەوێ چارەسەر وەردەگرن.
بلێ شارەدێیەکى سەر بە شارۆچکەى مێرگەسوورە لە سنوورى ئیدارەى سۆران.