کەشەکە ساردی کردووە
لە بەیانییەوە سەرماکە دەشکێنێت
ئەم ئێوارەیە باران و کڕێوە دەبارێت
964+
ژێوار خدر
وشکە سەرماکەی ئەم چەند رۆژەی دوایی بەرەو تەواوبوونە و ئەمڕۆ ئاسمان بە گشتی ساماڵ دەبێت، بەڵام لە دوای نیوەڕۆوە جەوەکەی دەگۆڕێت و ئاسمان دەبێت بە نیمچەهەور و ئەگەری بارینی بارانیش دەکرێت، بۆی هەیە لە ناوچە شاخاوییەکان بە تایبەتی، بەفر بە کڕێوە ببارێت، پلەکانی گەرماش نزیک دەبن لە پلەکانی دوێنێ و زۆر جیاوازییان نییە.
هەرچی دەربارەی سبەی یەکشەممەیە 2.3.2025، ئاسمان ساماڵ دەبێت لەگەڵ هەندێ پەڵەهەور، بەڵام پلەکانی گەرما دوو بۆ سێ پلە بەرزتر دەبنەوە بەراورد بە ئەمڕۆ.
بەرزترین پلەکانی گەرمای ئەمڕۆ، پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی
هەولێر : 11 پلەی سیلیزی
سلێمانی : 10 پلەی سیلیزی
دهۆک : 12 پلەی سیلیزی
کەرکوک : 14 پلەی سیلیزی
زاخۆ: 13 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە : 10 پلەی سیلیزی
سۆران : 12 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران : 3 پلەی سیلیزی
گەرمیان : 16 پلەی سیلیزی