نەورۆز ژن و پیاوی لە یاریگا کۆکردەوە

“ئەسڵەن نەرۆیشتم بۆ یاری و سەیریشم نەکرد”

964+

دیلان محەمەد -سلێمانی

خانمانی سلێمانی بە حەسرەتەوە هاتوون بۆ یاریگای نەورۆز  و سەیری یاری دەکەن، وەک خۆیان باسی دەکەن ئەم یاریگایە هۆکاربووە بۆ گەڕاندنەوەی کچان و ژنان بۆ سەیری یاری تۆپی پێ و بە کەلتورکردنی شانبەشانی پیاوان.

یەکێک لە لەو خانمانەی هاتووەتە یاریگاکە بۆ مایکی 964 دەڵێت، ئەسڵەن من پێشتر سەیری یاریم نەدەکرد، لەوەتەی ئەم ساحەیە هەیە بوومەتە هاندەری سەرسەختیان.

یاریگای نێودەوڵەتیی نەورۆز تایبەت بە یانەی وەرزشی نەورۆز،  لە گەڕەکی بەکرەجۆی شاری سلێمانییە، جێگای 14 هەزار و 500 ھاندەر دەبێتەوە، دالیا بەرزان هاندەری یانەی نەورۆز بە 964 وت، یاریگای نەورۆز توانیویەتی ژنان بە یاریگا شاد بکات و زۆر گونجاوە بۆ بەشداریان لە بینینی یاریەکاندا.

ئەو رۆژەی یانەی نەورۆز یاریی هەبێت، سلێمانی دەڵێی لە ئاهەنگ و کەرنەڤاڵێکی گەورەدایە، هەزاران کەس روویان لە یاریگەکە ناوەوە و دەیانەوێت پشتیوانی یانەکەیان بکەن

پێداچوونەوەی: پەری ساڵح

یانەی نەورۆز و هاندەرەکانی.. چیرۆکی عەشقێکی دانەبڕاو

یانەی نەورۆز و هاندەرەکانی.. چیرۆکی عەشقێکی دانەبڕاو