پڕۆسەى ئاشتى

ئەوکاتەى ئۆجەلان پەیامى دانانى چەکى بڵاوکردەوە، سوپاى تورکیا بۆردومانى دەکرد

964+

وریا فەتاح

لە کاتێکدا ئێوارەى دوێنێ ئۆجەلان پەیامى ئاشتى راگەیاند و داواى چەکدانانى پەکەکەى دەکرد، بەڵام فڕۆکە جەنگییەکانى تورکیا لە باشوورى کوردستان پێنج جار بۆردومانیان ئەنجامدا.

کامەران مەلا عوسمان، ئەندامى تیمى کوردستانى رێکخراوى CPTـى ئەمەریکى بە 964ـى وت،”تەنیا دوێنێ سوپاى تورکیا پێنج جار بۆردومانى خواکوڕک و خنێرەى لە قەزاى سیدەکانى پارێزگاى هەولێر و چیاى مەتینا لە گوندى کانى بەلاڤێ و گوهەرزێ و بنارى چیاى گارا لە قەزاى ئامێدى، کردووە”.

وەک باسى دەکات، کاتژمیر نزیکى 12ـى شەوى رابردوو، سوپای تورکیا بە فڕۆکەی جەنگی بۆردوومانی چیای مەتینای کردووە کە دەکەوێتە قەزاى ئامێدى.

بۆردومانەکانى دوێنێ لە کاتێکدان کە ئێوارەى دوێنێ، عەبدوڵا ئۆجەلان، رێبەرى زیندانیکراوى پەکەکە، بانگەوازى ئاشتى راگەیاند، داواى چەکدانان و هەڵوەشاندنەوەى پەکەکەى کرد.

فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان سنووری گوندی چنارتووی ناحیەی ئاغجە...

فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان سنووری گوندی چنارتووی ناحیەی ئاغجەلەری بۆردومانکرد