ئاماده‌كارییه‌كان كراون و 5ـى ئادار ساڵیاده‌كه‌یه
مانگى ره‌مه‌زان چالاكییه‌كانى ساڵیادی راپه‌ڕین له رانیه كه‌م ده‌كاته‌وه
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
له ئیداره‌ى راپه‌ڕین، مه‌راسیمی ساڵیادی راپه‌ڕینى خه‌ڵكی كوردستان وه‌ك هه‌ر ساڵێك به‌ڕێوه‌ده‌چێت، به‌ڵام ئه‌مساڵ به‌هۆى هاتنى مانگى ره‌مه‌زانه‌وه كه رۆژى 5ـى ئادار سێیه‌م رۆژیه‌تى، چالاكییه‌كانى ئه‌م ساڵیاده كه‌مكراونه‌ته‌وه.
هیوا مسته‌فا، به‌ڕێوه‌به‌رى گشتى رۆشنبیری و هونه‌رى راپه‌ڕین و ئه‌ندامى لیژنه‌ى باڵاى یاده‌كه، به 964ـى راگه‌یاند، ئه‌مساڵ به‌هۆى مانگى ره‌مه‌زانه‌وه چالاكییه وه‌رزشییه‌كانیان له‌ناو پڕۆگرامدا نه‌هێشتووه و ئه‌وه‌ى ئاماده‌كاریشیان بۆ كردووه له ماوه‌ى دوو رۆژدا به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
چالاكییه رۆشنبیریی و هونه‌رییه جۆراوجۆره‌كان، ته‌واوى پڕۆگرامه‌كانى ئه‌مساڵی ساڵیادى راپه‌ڕینى له رانیه داگیركردووه.
وتیشی “له‌و ساڵیاده‌دا هۆڵى رۆشنبیری رانیه‌ش ده‌كرێته‌وه كه خه‌ونى له‌مێژینه‌ى رۆشنبیرانى سنووره‌كه بووه”.
ئه‌مساڵ 34 ساڵ به‌سه‌ر راپه‌ڕینه جه‌ماوه‌رییه‌كه‌ى هه‌رێمی كوردستاندا تێده‌په‌ڕێت و یه‌كه‌مین چالاكی ئه‌م راپه‌ڕینه‌ش لە رۆژە 5.3.1991 لە رانیەی دەروازەی راپەڕینەوە دەستیپێکرد و دواتر هەموو هەرێمی کوردستانی گرتەوە.