گرافیک؛ 964+
جلوبەرگ، خواردن، کتێب و هاتوچۆ له‌سه‌ر حكومه‌ته
لێخۆشبوونێك بۆ قوتابیانى كه‌سوكارى شه‌هیدان ده‌رچوو
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
حکومەتى هه‌رێم لێخۆشبوونێکی تایبه‌تى بۆ کەسوکاری شەهیدان دەرکرد، لێخۆشبوونه‌كه‌ش بڕەپارەیەکه بۆ دابینكردنى هه‌ندێك كه‌لوپه‌ل و پێداویستى بۆیان.
بڕیاره‌كه ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان، رۆژى 25.2.2025 به ژماره 2848 ده‌رچووه، به‌ڵام كرێی خوێندیان ناگرێته‌وه.
بەپێی بڕیاره‌كه، رەزامەندیی دراوە لەسەر بەخشین بە رێژەی 100% لە خەرجیی جلوبەرگ، خواردن، کتێب و هاتوچۆ بۆ قوتابییانی کەسوکاری شەهیدان لە قوتابخانە ناحکومەییەکان.