گرافیک : 964+
"كۆمپانیای باجگریش وه‌كو پێویست نه‌بوو"
یه‌كێتى مامۆستایان ره‌تیده‌كاته‌وه هیچ كۆمپانیایه‌ك له‌رێگه‌ى ئه‌وانه‌وه ئۆتۆمبێل به قیست بداته مامۆستایان
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
سەرۆكی یەكێتیی مامۆستایانی كوردستان ره‌تیده‌كاته‌وه كه له ئێستادا هیچ كۆمپانیایه‌ك له‌رێگه‌ى ئه‌وانه‌ى ئۆتومبێل به قیست بداته مامۆستایان، ده‌شڵێت ئه‌وه‌ى پێشتر كۆمپانیای باجگر بۆ مامۆستایانى كردووه وه‌كو پێویست نه‌بووه.
ئەحمەد سابیر گەرمیانی، سەرۆكی یەكێتیی مامۆستایانی كوردستان، بە 964ـى راگه‌یاند راگەیاند، له ئێستادا هیچ كۆمپانیایه‌ك نییه ئۆتۆمبێل به‌شێوه‌ى قیست بداته مامۆستایان.
وتیشی “ئه‌وه‌ى بڵاوكراوه‌ته‌وه له سه‌ر زارى ئێمه هیچ بنه‌مایه‌كی نییه”.
پێشتر كۆمپانیاى باجگر به‌پێی رێككه‌وتنێك ئۆتۆمبێلى به‌شێوه‌ى قیست ده‌دایه مامۆستایان به‌ڵام سه‌رۆكى ئه‌م یه‌كێتییه گله‌یی هه‌یه و ده‌ڵێت “ژماره‌یه‌ك ئۆتۆمبێل به مامۆستایان درا ئه‌ویش وه‌كو پێویست نه‌بوو”.
به‌پێی ئه‌و زانیاریانه‌ى له‌لاى سه‌رۆكى یه‌كێتى مامۆستایان هه‌یه بانكى ئه‌هلى عێراقی خۆى كارى پێدانى ئۆتۆمبێل به‌شێوه‌ى قیست به هه‌موو فه‌رمانبه‌ران ده‌دات به‌تایبه‌تیش بۆ ئه‌وانه‌ى خاوه‌نى هه‌ژمارى منن له‌و بانكه‌دا، به‌ڵام ئه‌وه په‌یوه‌ندی به‌وانه‌وه نییه.
دوێنێ وابڵاوكرایه‌وه، كه له‌رێگه‌ى یه‌كێتى مامۆستایانى كوردستانه‌وه دوو كۆمپانیاى ئۆتۆمبێل ئۆتۆمبێله‌كانیان به‌شێوه‌ى قیست ده‌ده‌نه فه‌رمانبه‌ر و مامۆستایان به‌ڵام ئه‌وه‌یان له‌لایه‌ن ئه‌م یه‌كێتییه‌وه ره‌تكرایه‌وه.