دیمەنێکی دەرەوەی بەڕێوەبەرایەتییە نوێیەکەی هەڵەبجە ... وێنە؛ دەزگای مینی هەرێم.
25 ملیۆن مه‌تر چوارگۆشه خاكی پیسبووى هه‌یه
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى كاروبارى مین له هه‌ڵه‌بجه كرایه‌وه
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
بۆ یه‌كه‌مجار به‌شێوه‌یه‌كی فه‌رمى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى كاروبارى مین له پارێزگاى هه‌ڵه‌بجه كرایه‌وه، پێشتر چه‌ند تیمێكی سلێمانى له‌وێ كاریان ده‌كرد و تیمه‌كانیش خرانه سه‌ر ئه‌م به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه نوێیه.
بڕیاره‌كه پێشتر له‌لایه‌ن سه‌رۆكى حكومه‌ته‌وه بۆ پارێزگاى هه‌ڵه‌بجه درابوو.
عه‌لى میران، به‌ڕێوه‌به‌رى گشتى كاروبارى ته‌كنیكی ده‌زگاى مینى هه‌رێم، به 964ـى راگه‌یاند، بڕیارى ده‌ستبه‌كاربوونى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه له هه‌ڵه‌بجه چووه بوارى جێبه‌جێكردن و له‌سه‌ره‌تاشدا ئه‌و تیمانه‌ى سلێمانى كه له سنوورى هه‌ڵه‌بجه كاریان ده‌كرد خرانه سه‌ر ئه‌م به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه.
وتیشی “هێشتا به‌شه‌كانى هۆشیاریی و روپێوی و ته‌قاندنه‌وه له‌و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه دانه‌ندراوه و له‌داهاتووى نزیك ئه‌وانیش بۆ دابین ده‌كرێت”.
به‌پێی ئامارێكی فه‌رمى ئه‌م ده‌زگایه له‌سنوورى پارێزگاى هه‌ڵه‌بجه 25 ملیۆن مه‌تر چوارگۆشه خاكی پیسبوو به مین و ته‌قه‌مه‌نییه‌كان هه‌یه.
ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد، پێداویستى و میلاكى ئه‌م به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه نوێیه له‌سه‌ر میلاكی هه‌ڵه‌بجه بۆیان داده‌ندرێت و جارێ ئه‌م دوو تیمه‌ى سلێمانى كه پێشتر كاریان له سنوورى ئه‌م پارێزگایه ده‌كرد، ده‌ستبه‌كار ده‌بن له‌م به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه نوێیه.