لە گوندێکەوە بۆ شار
یادی 55 ساڵەی کەلار دەکرێتەوە
964+
توانا نەقی
کەلاری پایتەختی گەرمیان سبەینێ تەمەنی بە قەزابوونی دەبێت بە 55 ساڵ و بەبۆنەی رۆژی بوونیەوە لە ئەمڕۆە چالاکی و ئاهەنگ دەگێڕدرێت لەلایەن ئیدارەی قەزاکەوە.
ئەمڕۆ 27.2.2024، چالاکیەکانی یادی بەقەزابوونی کەلار دەستپێدەکات و لەسەر قەڵای شێروانە فێستیڤاڵ دەکرێت و جگە لەوەش چەند چالاکیەکی دیکە بەڕێوە دەچێت.
قایمقامیەتی قەزاکە بڵاویکردووتەوە، بە ناونیشانی “کەلار شاری میهرەبانی” چالاکیەکان بەڕێودەچن و لە کاتژمێر 10:00 بەیانی ئەمڕۆ لە هۆڵی رۆشنبیری و لە کاتژمێر 1:00ـی دوای نیوەڕۆش لەسەر قەڵای شێروانە.
کەلار لەسەر کەناری رووباری سیروان ھەڵکەوتووە و شارێکی نوێییە، تا سەرەتای حەفتاکانی سەدەی رابردوو گوزارشت بوو لە گوندێک بەناوی کەلاری کۆن کە ئێستا یەکێکە لەگەڕەکانی شارەکە.
کەلار لە لە 28.2.1970 بە مەرسومی کۆماری کرا بە قەزا و سەربە پارێزگای کەرکوک بوو، دواتر و لە ساڵی 1975 و دوای زیادبوونی ژمارەی دانیشتووانی هەر بە مەرسومی سەرۆکایەتی کۆمار خرایە سەر پارێزگای سلێمانی.
ئێستا کەلار یەکێکە لە قەزا گەورەکانی عێراق و هەرێمی کوردستان و ناوەندی ئیدارەی گەرمیانە و بە پێی سەرچاوەکان ژمارەی دانیشووانی نزیکەی 300 هەزار کەسە