دەستبەرداری نەبوون
لە کەلار 54 ساڵە ئێژم و بێژە حوکم دەکات
964+
میلاد جەلال – گەرمیان
ئەوەی لە سەرەتای ڤیتییەکەدا دەردەکەوێت، جەلال ساڵحی تەمەن 54 ساڵە، هەر هەمان تەمەنی بەقەزابوونی کەلاری هەیە، جەلال وەک بڵێی، لەم دونیا پان و بەرینە تەنیا گەرمیانی بینیبێت، ئەوەندە شێوازی قسەکردنەکەی خۆی خۆشدەوێ، لێشی تێ نەگەن بۆ هیچ کەسێ شێوازەکەی خۆی ناگۆڕێ.
شێوە و دەربڕینی قسەی گەرمیانییەکان، 54 ساڵ و زیاتریشە لەگەڵ تەمەنی قەزاکەدا دەژی، ساڵی 1970 و لە ژمارەیەکی کەمەوە دەستی پێکرد، ئێستا زیاتر لە 220 هەزار دانیشتووی قەزاکە بە ئێژم، بێژم و گەرەکمە و خواقەزا و چەندین وشەی تر وەک نەریتێ قسەی پێ دەکەن.
رۆژانە خەڵک لە دەمەتەقێ و مامەڵە، کێشە و گرفتە کۆمەڵایەتییەکان شێوازە قسەکردنەکەیان بووە بە خێر و بەرەکەت بۆیان، تەنانەت هەندێک وشە هەن گوزارشتن بۆ دەربڕینی هاوپشتی و ئاشتی، ئەوەش بەس خۆیان لێی تێ دەگەن، ئەوەتا شارەزایەکی کورد زمان لە زانکۆی گەرمیان شێوازی قسەکردنەکەیان رووندەکاتەوە.
ئێژم، دوێکە، ئەمانە دوو وشەی باون لە شێواز و ئاخاوتنی گەرمیانییەکان، کە مۆرکی خۆیانی پێوە دیارە، لێرە شتێک کە نەگۆرەوە ئەوەیە نەوە دوای نەوە، قسەی پێ دەکەن و بۆ رۆژێکیش لەلای دانیشتووانەکەی ئاسەواری کاڵ نەبووەتەوە.
پێداچوونەوە: ئەحمەد مستەفا