وەزارەتی دارایی و ئابووری:

لیستی موچەی مانگی دووی موچەخۆران رەوانەی بەغدا کرا

964+

شۆڕش قادری

وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێم رایگەیاند، لیستی موچەی مانگی دووی موچەخۆران رەوانەی بەغدا کراوە.

کەمێک لەمەوبەر وەزارەتی دارایی و ئابووری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە راگەیەنراوێکدا بڵاویکردەوە، “ئەمڕۆ چوارشەممە 26.2.2025 لیستی موچەی مانگی شوباتی فەرمانبەران و موچەخۆرانی هەرێمی کوردستان لە رێگەی تیمی تەکنیکی وەزارەتی دارایی و ئابووری کوردستانەوە رەوانەی شاری بەغداد کرا، بەمەبەستی رادەستکردنی بە وەزارەتی دارایی حکومەتی فیدراڵ”.

ئەوەش لەکاتێکدایە موچەی مانگی یەکی ئەمساڵ دابەشکراوە، بەڵام تا ئێستا هیچ خەبەرێک لەسەر موچەی مانگی 12ـی ساڵی رابردوو نییە و ئەگەری زۆرە بفەوتێ.

قوباد تاڵەبانی: کێشەکانی پەیوەست بە موچە بۆ ئەمساڵ چار...

قوباد تاڵەبانی: کێشەکانی پەیوەست بە موچە بۆ ئەمساڵ چارەسەر کراون

سبەینێ موچەى مامۆستایانى گرێبەستى خوێندنى باڵا دابەش ...

سبەینێ موچەى مامۆستایانى گرێبەستى خوێندنى باڵا دابەش دەکرێت