"پارشێوان تا كاتژمێر 8 ی بەیانی كاردەكەن"
کاتی کارکردنی موەلیدە ئەهلییەکانی سلێمانی لە مانگی رەمەزان دەگۆڕدرێت
964+
شۆڕش قادری
کاتی کارکردنی موەلیدە ئەهلییەکانی سلێمانی لە مانگی رەمەزان دەگۆڕدرێت و بڕیارە پارشێوان تا کاتژمێر 8ـی بەیانی کار بکەن.
بەنزیکبوونەوە لە مانگی رەمەزان، بەڕێوبەرایەتی کارەبای سلێمانی خشتەیەکی نوێی بۆ کارکردنی موەلیدە ئەهلییەکان دیاریکردووە و لەیەکەم رۆژی مانگی رەمەزان دەکەوێتە بواری جێبەجێکردنەوە.
خشتەکە بەم شێوەیەی خوارەوەیە:
– كاتژمێر 1ـی پاشنیوەڕۆ تا 1ـی شەو كاردەكەن.
– كاتژمێر 1ـی شەو تا 3:30 دەكوژێنەوە و كار ناكەن.
– كاتژمێر 3:30 بەرەبەیانی تا 8:00ـی بەیانی كاردەكەن.
ئەگەر ئێوارەی رۆژی هەینی، مانگ لە ئاسمانی هەرێمی کوردستان ببینرێت، ئەوا رۆژی شەممە 1.3.2025 یەکەم رۆژی مانگی رەمەزانی ئەمساڵ دەبێت.