ئیشەكە هەمووی بۆ ژینگەیە

خورماڵییەكان پێشبڕكێی پایسكلسوارییان كرد و نەمامیشیان چاند

964+

ئەمەل ناجی – خورماڵ

لە درێژەی چالاکیە ژینگەییەکانی ئەمڕۆی خورماڵدا، پێشبڕکێیەکی پاسکیلسواری ئەنجامدرا کە مەوداکەی نزیکەی حەوت کیلۆمەتر بوو، لە گوندی گردیگۆوە، بۆ ناو بازاڕی خورماڵ، هەروەها هەڵمەتی چاندنی نەمامیش بەڕێوەچوو

بنار محەمەد، یەکەمی پێشبڕکێکە بوو بە 964ی وت:” بۆ بەدەستھێنانی پلەی یەکەم و دووەم نەھاتووم، بەڵکو بۆ پاڵپشتی ئەم پرۆژەیە ھاتووم کە دۆستی ژینگەیە و زۆر پێویستە چالاکی لەم شێوەیە بۆ پاراستنی ژینگە ئەنجامبدرێت”.

یاسین حسێن لە دەربەندیخانەوە لەگەڵ ھاوڕێکانیدا بەشداریکردووە و پلەی سێیەمی بەدەستھێناوە بە 964ی وت:” ئەمڕۆ سێ کەس لە دەربەندیخانەوە ھاتووین بۆ ئەم چالاکیە، لەھەر شوێنێک چالاکی لەم شێوەیە ھەبێت ئێمە لەگەڵ ھاوڕێکانماندا بەشدار دەبین، ئەمڕۆش ھەمومان پلەی باشمان بەدەستھێنا”.

هەر لە رۆژی ژینگەی خورماڵدا نزیكەی 110 داری سنوبەر لەسەر رێگەی خورماڵ – ئەحمەدئاوا چێندران.

ھۆشمەند فارس، چالاکوانی ژینگەیی بە 964ی وت: “ئامانجی ئەم پرۆژە ژینگەییانە ئەوەیە، ژینگە و ژینگەدۆستی بکرێتە کولتوور، ببێتە ناسنامەی خورماڵ و قۆناغ بە قۆناغ بیکەینە شارێکی ژینگەدۆست”.

سەبارەت بە بەدەمەوەھاتنی ھاوڵاتیان بۆ پرۆژە و چالاکییەکانیش، وتی: “بەدەمەوەھاتنی خەڵک تا ئێستا لە ئاستێکی زۆر باشدا بووە، داواکارین لە ھاوڵاتیانی شارەکەمان پارێزگاری لەو نەمامانە بکەن، کە لە ھەر شوێنێکی شارەکەدا چێندراون”.

پێداچوونەوە:هاوبەش

ناسنامەیەک دابنێ و چوار کاتژمێر پاسکیل بێبەرامبەر بەک...

ناسنامەیەک دابنێ و چوار کاتژمێر پاسکیل بێبەرامبەر بەکاربھێنە