دیمه‌نێكی به‌رده‌م نووسینگه‌یه‌كی فێربوونى شۆفێری له سه‌نگه‌سه‌ر ... وێنه: سۆشیاڵ میدیاى نووسینگه‌كه.
33 كاتژمێر وانه‌ى تیۆرى و پراكتیكی ده‌خوێنن
ورده‌كارى گۆڕینى سیستمی مۆڵەتی شوفێری لە هەرێمی كوردستان بزانه
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
سیستمی دەرهێنانی مۆڵەتی شوفێری لە هەرێمی كوردستان، دەگۆڕێت و هەر كەسێك داوای مۆڵەتی شوفێری بكات، دەبێت 33 سەعات وانە بخوێنێت.
گۆڕینى سستمه‌كه به‌پێی نووسراوێكی فه‌رمى وه‌زاره‌تى ناوخۆ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى كارگێڕی و سه‌رچاوه مرۆییه‌كانه به ژماره 6686 ك، كه له رۆژى 24.2.2025 ده‌رچووه و سه‌رجه‌م به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كانى گشتى هاتوچۆ له هه‌رێمى كوردستان پابه‌ندكراون به جێبه‌جێكردنى.
مقدمی هاتووچۆ عه‌دنان عوبێد ده‌روێش، بەرێوەبەری بەشی موڵەتی شوفێری له ئیداه‌رى سۆران، له فه‌یسبووكه‌كه‌ى بڵاویكردووه‌ته‌وه، سسته‌مه‌كه گۆڕانكارى تێدا كراوه، به‌تایبه‌تیش لە وانەكانی پڕاكتیك و كردارى مۆڵه‌ته‌كه.
ئاماژه‌ى به‌وه كردووه، لەمەودوا هەر کەسێک موڵەتی شوفێری دەربکات، پێویستە بەم رێکارانەدا بڕوات، سیستەمێکی گرنگە و گشت یاسا و هێماو هێل و ئەو رێنماییانەی پەیوەندی بە رێگاوبان و بەکارهێنەرانی رێگاوبان هەیە لەم سیستەمەدا جێگەیان بۆ کراوەته‌وه و بە تێروتەسەلی بۆ فێرخوازان شرۆڤە دەکرێت.
یه‌كێك له‌و خاڵانه‌ى كه گۆڕ‌انى تێدا كراوه، وانەکانی تیۆرییه كه پێویسته 21 کاتژمێر وانەکان دەخوێندرێن، رۆژانە سێ کاتژمێر، واتە بۆ ماوەی حەوت رۆژ وانەکانی تیۆری تەواو دەبن.
سه‌باره‌ت به وانەکانی پراکتیکیش 12 کاتژمێر بە کرداری لەگەڵ راهێنەر شوفێری دەکەن، پاشان لە بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆ لە بەشی موڵەتی شوفێری تاقیکردنەکانی تیۆری و پراکتیکی ئەنجام دەدرێت.
به‌قسه‌ى بەڕێوەبەری بەشی مۆڵەتی شوفێری سۆران، ئه‌م سسته‌مه نوێیه‌ى مۆڵه‌تى شۆفێری سیستەمێکی مودێرن و پێشکەوتووه.