ئێستا لهبارهگاى فیرقهكهى دهستبهسهره
فەرماندە کوردهکەی فیرقەی 8ـى سوپا دوای سزادانی دەگوازرێتەوە بۆ ئەنبار
964+
کاروان ساڵحی – کەرکوک
فەرماندەیەکی کوردی فیرقەی 8ـى سوپای عێراق، كه ماوەی زیاتر لە ساڵیکە سەرپەرشتی سەربازی ناحیەی سەرگەڕانی سەر بە قەزای دوبز دەکات، دوای کێشە و ئاڵۆزیهکەی ئهم دواییهى نێوان سوپاى عێراق و جوتیارانی کورد لە گوندی شەناغە دوای ئەوەی سزا دەدرێت بڕیار دراوە بگوازرێتەوە بۆ پارێزگای ئەنبار .
بهپێی زانیارییهكان كه 964 له سهرچاوهیهكی نزیك لهم رووداوه وهریگرتووه، ئەفسەرە کوردەکە دوای ئەوەی چەند رۆژێک لە سەربازگەی k1 له كهركوك دەستبەسەر بوو، ئێستا گوازراوەتەوه بۆ بارەگای فرقەی 8 ی سوپا و تا ئێستاش دەستبەسەرە.
سەرچاوەكە سەربازییە و تایبەت بە 964ـی وتی، عەقید روکن رێبەر مزوری فەرماندەی فەوجی یەکی لیوای 32ی سەر بە فیرقەی 8ـى سوپای عێراق دوای ئەوی رۆژی 16.2.2025 سەردانی جوتیارانی کورد دەکات بە بیانوی ئەوەی نەرمی نواندوە و پاڵپشتی داواکاری جوتیارانی کردوە و بە ئەرکی خۆی هەڵنەساوە دوای ئەوەی چەند رۆژێک لە سەربازگەی کەیوان دەستبەسەر بوو، لە ئێستا گوازراوەتەوە بۆ بارەگای فرقەی 8 دەستبەسەرە.
باسی لهوهشكرد، کەیسەکەی رەوانەی دادگای سەربازی کراوە بە پێی مادەی 67 دادگایی دەکرێت، سزای یاسای مادەی 67 ئەگەر هەیە لە رۆژێکەوە تا سێ ساڵ زیندانی بکرێت، وتیشی “سزا بدرێت یاخود نا بڕیار دراوە ئەرکەکەی بگوازرێتەوە بۆ پارێزگای ئەنبار”.
پێداچوونەوە؛ فەرهاد حەسەن