"دوای وردبینی زەوییەکانیان وەردەگرن"

سبەی تیروپشک بۆ زیندانییە سیاسییەکانی کەلار و کفری دەکرێت و زەوییان پێدەدرێت

964+

شۆڕش قادری

سبەی لە کەلار و کفری تیروپشک بۆ ئەو زیندانییە سیاسییانە دەکرێت کە بڕیارە زەوییان پێبدرێت و سەرۆکی شارەوانی کەلار دەڵێت، دوای وردبینی زەوییەکانیان وەردەگرن.

ئیدارەی گەرمیان لیستی ناوی زیندانییە سیاسییەکانی کەلار و کفری و ناحیەی رزگاری بڵاوکردووەتەوە و دەڵێت، ئەوانەی کەلار و رزگاری، کاتژمێر 10ـی بەیانی سبەینێ چوارشەممە 26.2.2025 لە هۆڵی هونەر تەنیشت ماڵی حاجی ئاهو لە کەلار ئامادە بن بەمەبەستی ئەنجامدانی تیروپشک بۆیان.

ئەوانەی قەزای کفریش کە 24 کەسن، هەر لەو کاتەدا سەردانی هۆڵی قایمقامیەتی قەزاکە بکەن با زەوییەکانتان لەکیس نەچێت، بەڵام ناسنامەی زیندانی سیاسی و کارتی نیشتمانی و کارتی زانیاریتان لەبیر نەچێت، چونکە دەبێ ئەو بەڵگەنامانەتان پێبێت.

ئەکرەم ساڵح سەرۆکی شارەوانی کەلار بە 964ـی وت، “لە کەلار 131 پارچە زەوی بەسەر زیندانیانی سیاسی دابەش دەکرێت و دوای تیروپشکەکە و وردبینی بۆیان، زەوییەکانیان پێدەدرێت”.

لیستی ئەو ناوانەی لەلایەن ئیدارەی گەرمیانەوە بڵاوکراوەتەوە لە خوارەوە:

تیروپشک بۆ ناوی زیندانیانی سیاسی ناوچە جێناکۆکەکان دە�...

تیروپشک بۆ ناوی زیندانیانی سیاسی ناوچە جێناکۆکەکان دەکرێت

زیاتر لە دوو هەزار پارچە زەوی تەرخانکرا بۆ فەرمانبەران...

زیاتر لە دوو هەزار پارچە زەوی تەرخانکرا بۆ فەرمانبەرانی گەرمیان

واستە دابەشکردنی زەوی کەلاری راگرت

واستە دابەشکردنی زەوی کەلاری راگرت