بەڵێنی کارەبای قەزاکەیە

کێشەی کارەبا لە گەورەترین گەڕەکی دوزخورماتوو چارەسەر دەکرێت

964+

سیروان خورشید – دوزخورماتوو

بەهۆی “لەکارکەوتنی” ئامێرێكی ناو یەکێک لە وێستگەکانی بەشی کارەبای دوزخورماتوو، دانیشتووانی گەڕەکێکی قەزاکە زیاتر لە 24 کاتژمێرە بێ کارەبا ماونەتەوە.

گەڕەکی رزگاری یەکێکە لە گەورەترین گەڕەکانی قەزای خورماتوو، ئەو ماڵانەی کە بێ کارەبا ماونەتەوە نزیکەی هەزار ماڵن.

ئەمڕۆ سێشەممە 25.2.2025، عوسمان حەسەن، هاوڵاتییەکی گەڕەکی رزگاری خورماتووە بە 964ـی وت، ماوەی دوو رۆژە تەنیا دوو کاتژمێر کارەبایان پێ داوە و بەهۆیەوە ئامێرەکانی گەرمکەرەوە و گەرماویان کار ناکات و بووە بەهۆی نیگەرانییان.

بێ کارەبای تەنیا گەڕەکەکەی ئەوانی گرتوەتەوەو، ئەو وتی، ناچار بۆ خۆششتن و گەرمکردنەوە رویان لە ماڵە خزمەکانیان کردووە لە گەڕەکەکانی دیکەو داواش دەکەن بەزوویی چارەسەری کێشەکەیان بۆ بکرێت.

فازڵ عەباس ئیماملی، بەڕێوەبەری بەشی کارەبای دوزخورماتوو بە 964ـی وت، لە دوێنی بەیانییەوە لە ناو وێستگەی بەشی کارەبای بەراوچلی سنوری دوزخورماتوو، ئامێرێکی گەیاندنی بەشی کارەبای گەڕەکی رزگاری قەزاکە سوتاوە و بەهۆیەوە تەواوی گەڕەکەکەی بێ کارەبا کردووە

ئەو ئامێرەی کە سوتاوە، ئەمڕۆ کارەبای قەزاکەی ئامێرێکی هاوشێوەیان دەستکەوتووە، ئیماملی وتی، لە ئێستادا تیمەکانی بەشی کارەبا سەرقاڵی بەستن و چاککردنەوەین و داواش لەدانشتوانی ئەو گەڕەکە دەکەن خۆڕاگربن و تا چەند کاتژمێرێکی دیکە کێشەکەیان بۆ چارسەر دەکرێت و قەرەبووی بچڕانی ئەو ماوەیەشیان بۆ دەکەنەوە.

بەپێی زانیارییەکانی 964، بەشە کارەبای دوزخورماتوو 145میگاواتە، بەڵام ماوەیەکە تەنیا 85 میگاوایت دەرێتە قەزاکە و ماوەی پێنج مانگیشە ئەو بە شەش کەمکراوەتەوە بۆ تەنیا 50 میگاوات، ئەوەش وایکردووە کەمترین بەشە کارەبای نیشتیمانی بدرێت بە گەڕەکەکانی قەزاکە.

پێداچوونەوە؛ ئەحمەد مستەفا

راوێژکارێکی سودانی بە دەستی خێرەوە چووە دوزخورماتوو

راوێژکارێکی سودانی بە دەستی خێرەوە چووە دوزخورماتوو

هەڵمەتی بڕینی بۆری ئاوی زیادەڕۆ لەدوزخوماتوو دەستیپێک...

هەڵمەتی بڕینی بۆری ئاوی زیادەڕۆ لەدوزخوماتوو دەستیپێکرد