قوتوی رووبەهەنار دەردەکەوێت لەیەکێک لە فرۆشگەکانی كوردستان وێنە :964+
كۆمپانیا و كارگەكانی سڕبیا
“ئامادەن لەگەڵ كوردستان كار بكەن و بەرهەمی كوردستانیشيان دەوێت”
964+
ئەرسەلان عەبدوڵا
ژمارەیەك کۆمپانیا و کارگەی وڵاتی سڕبیا لە شاری بەلگراد، لە سێکتەری جیاواز ئامادەن كار لەگەڵ كۆمپانیاكانی كوردستان بكەن، هەروەها ئامادەن بەرهەمی كوردستانیش بگەیەننە بازاڕەكانی سڕبیا، ژووری بازرگانیی هەولێریش دەڵێت، هەر كۆمپانیایەك دەیەوێت كاریان لەگەڵ بكات، با پەیوەندییان پێوە بكەن.
كامەران محەمەد ساڵح، ئەندامی ئەنجومەنی ژووری بازرگانیی هەولێر
ئەمڕۆ سێشەممە 25.2.2025 بە تۆڕی 964ی راگەیاند، كۆمەڵێك كۆمپانیا و كارگەی وڵاتی سڕبیا بۆ بەرهەمهێنان و دروستکردنی پەینی کیمیاوی، تۆو، ئامێری کشتوکاڵی، بەروبوومی پەلەوەری، کەلوپەلی بیناسازی، بەرهەمە شیرەمەنییەکان، خواردن، خواردنەوە، کەلوپەلی جوانکاری، پاککەرەوەکان و چەندین بەرهەمی دیكە، ئامادەیی خۆیان نیشانداوە بۆ کارکردن و هەماهەنگی و هەموو ئاسانکارییەك لەگەڵ کۆمپانیا و بازرگانانی هەرێمی کوردستان.
وتیشی، لە ماوەی رابردوو شاندێكی ژووری بازرگانی و پیشەسازیی سڕبیا سەردانی ئێمەیان كرد، ئێمەش لە بارەی بەرهەمی ناوخۆی كوردستان و ئەو بابەتانەی هەناردەی دەرەوە دەكرێن، وردەكاری و بەرچاوڕوونیمان پێدان، ئێستا ئەوان بە ئیمەیل ئێمەیان ئاگادار كردووەتەوە، كە ئامادەن پێشوازی لە بەرهەمەكانی كوردستان بكەن، بە تایبەتی “هەنار، ترێ، سركەی هەنار، هەنجیری وشك، هەنگوین، برنج، زەیتی زەیتوون و ئاوی مەعدەنی و چەند شتێكی دیكەش”.
كامەران محەمەد دەڵێت، وەک ژووری بازرگانی و پیشەسازیی هەولێر، هەر بازرگانێک یان کۆمپانیایەک ئارەزوو دەکات زانیاری زیاتر لەسەر ئەم کۆمپانیا و کارگانەی سڕبیا و چۆنیەتی هاوبەشی و هەماهەنگی بزانێت، یان دەیەوێت کاریان لەگەڵ بکات، سەردانی ژووری بازرگانی و پیشەسازی هەولێر – بەشی پەیوەندییەکان بکات و هەرچی پێویست بێت بۆیان دەكرێت.
ژووری بازرگانانی هەولێر و ئورفا یاداشتێكی لێكتێگەیشتن واژۆ دەكەن
ژووری بازرگانی
لە توركیا
بازرگانانی هەولێر دەتوانن لە پێشانگەی رایەخ و مۆبیلیات بەشداربن و مەسروفیشیان بەلاشە
هەناردەی هۆڵەندا بۆ عێراق و كوردستان چەندە؟
خاوەن نۆ كۆمپانیای گەورەی هۆڵەندی دێنە كوردستان
پێشانگەی نێودەوڵەتی هەیە
هیندستان دەرگای بۆ بازرگانانی هەولێر كردەوە
كەی؟
شاندێكی بازرگان و كۆمپانیاكانی ئەمریكا سەردانی هەولێر دەكەن
چی بكەن باشە؟