ئه‌نجومه‌نى گوند "زیان به سروشت ده‌گه‌یه‌نن"
گوندێكی دهۆک گه‌شت و سه‌یرانى له هاوڵاتیانى ده‌ره‌وه‌ى خۆ‌ى قه‌ده‌غه كرد
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
هێشتا زستانه و به‌هار نه‌هاتووه، كه‌چی گوندێكی سنوورى دهۆک گه‌شت و سه‌یرانى له‌و هاوڵاتییانه قه‌ده‌غه كردووه، كه له ده‌ره‌وه‌ى گونده‌كه‌یان سه‌ردانیان ده‌كه‌ن، هۆكاره‌كه‌ش وه‌كو ئه‌نجومه‌نه‌كه‌یان ده‌ڵێت، زیان به سروشتى گوند ده‌گه‌یه‌نن.
گونده‌كه ناوى ئێتیتێ یه نزیكترین گونده له سه‌نته‌رى پارێزگاى دهۆكه‌وه، لیژنه‌یه‌كی سه‌رپه‌رشتی كردنى گه‌شت و سه‌یرانیان هه‌یه، ئه‌وان ئه‌م بڕیاره‌یان داوه.
حاجى ئه‌مین، موختاری گونده‌كه، بڕیاره‌كه‌ى ئه‌و لیژنه‌یه‌ى به ره‌وا زانى چونكه پێیوایه ئه‌وانه‌ى له ساڵانى گه‌شتیان بۆ گونده‌كه‌یان كردووه زه‌ره‌ر و زیانى زۆریان به سروشته‌كه‌ى گه‌یاندووه.
وتیشی، “زۆربه‌ى ئه‌وانه‌ى بۆ سه‌یران هاتوون دارێكی زۆریان له سنوورى گونده‌كه‌مان بڕیوه، ئه‌مه‌و جگه له‌وه‌ى كه ژینگه‌شیان به‌به‌رده‌وامى پیس كردووه”.
لیژنه‌كه‌ى ئه‌م گونده، مه‌رجیان بۆ ئه‌و خێزانانه داناوه ئه‌گه‌ر گه‌شتی گونده‌كه‌یان بكه‌ن، ئه‌ویش ئه‌وه‌یه نابێت سه‌ڵت بن و به خێزانى بێن و زیان نه‌گه‌یه‌نن.
65 گەشتیار لە ناو بەفری پرژێ رزگار کران
گەشتیار
هەموو سێشەممەیەک
هێڵی کۆندۆر گەشتی دۆسڵدۆرف و سلێمانی دەستپێدەکاتەوە
سلێمانی
گۆڕەپانێكی سەرچنار پڕە لە شووشەی مەشروب و بووەتە زبڵخانە
ئەمڕۆ بۆی کۆبوونەوە
کرماشان و دوورگەی کیش بەنیازی گەشتن لەگەڵ سلێمانی
راگەیەنراوی فڕۆکەخانەی سلێمانی:
"گەشتە ئاسمانییەکان لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی رانەگیراون"
"ماڵپەڕەکەیان وەستاوە"